ئەفغانستان
-
عێڕاقچی هەواڵی دا؛
ڕێککەوتنی ئێران و پاکستان بۆ بەرەنگار بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی سەفەرەکەیدا بۆ پاکستان وتی: ئێمە بڕیارمان دا هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و گرووپە تیرۆریستییەکان چڕ بکەینەوە .
-
دەستکەوتی تەکنۆلۆژیای ئێرانی؛
ئێران نانۆ سپرەی دژە چڵک و هەو بۆ عێڕاق و ئەفغانستان دەنێرێت
یەکێک لە کۆمپانیا تەکنۆلۆژیاکان، نانۆ سپرەیەکی دژە چڵکی خۆی ڕەوانەی بازاڕی ناوخۆیی کرد کە پێشوازی باشی لێکرا و ئێستا ئەو بەرهەمە هەناردەی بازاڕەکانی عێراق و ئەفغانستانیش دەکرێت.
-
بە هەوڵی کۆمپانیا زانست بنەماکان؛
هەناردە کردنی دەزگای دیالیزی ئێرانی بۆ 4 وڵات
کارگێڕی کۆمپانیا زانست بنەماکانی بەرهەمهێنەری دەزگای هێمۆدیالیز لە هەناردە کردنی ئەو دەزگا بۆ ئەفغانستان، سووریا، عێڕاق و ئەندونیزیا هەواڵی دا.
-
دوو کارناسی پرسی کورد لێکیان دایەوە؛
ئایا ئەمریکا کوردی سووریا لە قەیران ڕزگار دەکات؟
دوو کارناسی پرسی کورد پێیان وایە کە پێوەندی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا کاتییە و ئەوان ئەبێ لە بیری دۆستایەتی لەگەڵ ئەکتەرەکانی دیکە لە سوویاش بن.
-
سەرلەشکەر سەفەوی:
چارەنووسی ئەمریکا لە سووریا و عێڕاق، هەڵاتنە
ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی لە شرۆڤەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وتی: هەڵاتن لە ئەفغانستان ، چارەنووسی ئەمریکییەکان واتا هەڵاتن لە سووریا و عێڕاق دەبێت.
-
دوابەدوای ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە
تاڵەبان: نامانەوێت پێوەندیمان لەگەڵ ئێران خراپ ببێت
دوابەدوای ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە سنووری ئێران و ئەفغانستان، بەرپرسێکی حکومەتی تاڵەبان جەختی کرد کە کابول نایەوێت پێوەندیی لەگەڵ ئێران خراپ ببێت و دۆخی سنوور ئاساییە.
-
لە ڕەوتی سەردان لە سنوور ئەنجام درا؛
هۆشداریی فەرماندەی هێزی وشکانی ئەرتەشی ئێران بە تاڵەبان
فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش لە ڕەوتی سەردان لە سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکان وتی: ئێمە نیازۆاکی خۆمان ئەنجام دەدەین ەڵام ئەگەر لە شوێنێکدا هەستی پێبکرێت لایەنی بەرانبەر نایەوێت پابەندی یاساکان بێت بە شێوەیەکی تر بەرەوڕوو دەبینەوە.
-
سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند:
شەهادەتی سنوورەوانی ئێرانی لە پێکادان لەگەڵ تاڵەبانی ئەفغانستان/2 بریندار هەیە
بە هۆی پێکادانی نێوان هێزەکانی سنوورەوانیی ئێران و چەکدارانی تاڵەبان لە ئەفغانستان، پاسەوانێکی سنووری ئێران شەهید بوو.
-
پێکادان لە نێوان چەکدارانی تاڵەبان و هێزی سنوورەوانیی ئێران
پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ شەمە پێکادان لە نێوان چەکدارانی تاڵەبان و هێزی سنوورەوانیی ئێران روویدا.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
دەسەڵاتی ئێستای ئەفغانستان بە فەرمی ناناسین
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: وەفدی دەسەڵاتی ئێستای ئەفغانستان بە فەرمی ناناسین .
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا:
گرتنەوەی بەشە ئاوی ئێران لە هیرمەند قبووڵ ناکەین
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتن و دابین نەکردنی بەشە ئاوی ئێران لە هیرمەند لەلایەن ئەفغانستانەوە، بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکەین.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی دا؛
کاردانەوەی توندی ئێران بە لێدوانێکی تاڵەبان لە سەر بەشە ئاوی رووباری هیرمەند
وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی توندی بە لێدوانێکی بەرپرسانی تاڵەبانی ئەفغانستان نیشان دا سەبارەت بە بەشە ئاوی هیرمەند.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:
ئەمریکا بۆ ئەو دۆخەی کە لە ئەفغانستان دروست بووە ئەبێ وەڵامدەر بێت
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی وەکوو داگیرکەری ئەفغانستان بۆ ماوەی بیست ساڵ، وەڵامدەری دۆخی دروست بوو لە ئەو وڵاتە بن.
-
سەرلەشکەری سەفەوی:
ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ڕۆژاوای ئاسیا هەڵدێت
ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: بە پشتی خودا لە داهاتوویەکی نزیکدا هەڵاتنی ئەمریکییەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دەبینین.
-
مێهر لێکی دایەوە؛
"ئەیمەن زەواهیری"، دەستی ڕاستی بێن لادەن کێ بوو و چی کرد؟
لە مانگی مەی 2011 دوای تیرۆری بێن لادەن ڕێبەری ئەلقاعیدە لەلایەن ئەمریکاوە، ئەیمەن زەواهیری بە شێوەی فەرمی کرایە ڕێبەری ئەلقاعیدە، لە دەیەکانی دواییدا زیاتر وەکوو دەستی ڕاستی بێن لادەن و هەروەها مێشکی ئەلقاعیدە ناوی لێدەبرا.
-
لە 7 مانگی ڕابردوو؛
تورکیا 60 هەزار کۆچبەری لە وڵاتەکەی دەرکردووە
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە 7 مانگی ڕابردوودا 59 هەزار و 40 هاووڵاتیی بیانی کە بە شێوەی نایاسایی چووبوونە ئەو وڵاتە، ناردەوە بۆ وڵاتەکانیان.
-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووی دا؛
1000 کوژراو و 1500 بریندار لە بوومەلەرزەی بەهێزی ئەفغانستان
بەرپرسێکی ئەفغانستانی ڕایگەیاند کە لە بوومەلەرزەی بەهێزی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، تا ئێستا 1000 کەس کوژراون و 1500 کەسی دیکەش بریندارن.
-
رەییسی:
ئێران دژایەتی لە گەڵ هەر کردەوەیەک دەکات کە جیهان بەرەو شەڕ ببات
سەرۆک کۆمار داکۆکی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ هەر کردەوەیەک کە جیهان بەرەو شەڕ ببات، دژایەتی دەکات.
-
ئەمڕۆ بڵاو کرایەوە
پەیامی هاودەردی رێبەری ئێران بۆ بنەماڵەی شەهیدانی رووداوی تیرۆریستی ئەفغانستان
جێگری باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کابول و شاندی هاوڕێی وێڕای دیدار لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی رووداوی تیرۆریستی ئەم دواییانەی ئەفغانستان، پەیامی سەرەخۆشی و هاودەردی رێبەری مەزنی شۆڕشی پێیان راگەیاند.
-
کەس لە ئەستۆی نەگرتووە؛
تەقینەوە لە مزگەوتی شێعەکانی مەزار شەریفی ئەفغانستان ٤٠ کوژراو و ١٠٠ برینداری لێکەوتەوە
بە بۆنەی تەقینەوەی تیرۆریستی لە لایەن گرووپی داعش لە گەورەترین و کۆنترین مزگەوتی شێعەکان لە مەزار شەریفی ئەفغانستان، ٤٠ کەس کوژران و ١٠٠ کەس بریندار بوون.
-
دوای ڕووداوەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە ئەفغانستان؛
کارداری باڵوێزخانەی ئەفغانستان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بە بانگهێشت کردنی کارداری باڵوێزخانەی ئەفغانستان لە تاران، ناڕەزایەتیی بە هێرشەکانی دوێنێ بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران و سەرکونسوڵگەری ئێران لە هەرات دەربڕی.
-
ئەمیرعەبدوڵاهیان رایگەیاند؛
دانوستان لە گەڵ تورکیا، عێراق و ئەفغانستان بۆ وەرگرتنی مافی ئاوی سنووری
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە شێوەی دوو لایەنە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە بەنداوەکانی سەر رووباری ئەرەس و هەروەها لە گەڵ عێراق و ئەفغانستان وتووێژمان کردووە.
-
وەحیدی:
داگیرکەران لە ژێر ناوی تیرۆریزم بەدوای تێکدانی پێوەندی ئێران و دراوسێیەکانن
وەزیری ناوخۆی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی تاوانەکانی ئەم دواییانەی مەزارگەی ئیمام ڕەزا، وتی: تیرۆریزمی ناوچەیی و تەکفیری ئاکامی روانگەی داگیرکەرانە کە هەوڵ ئەدەن پێوەندی ئێران و دراوسێیەکانی تێک بدەن.
-
لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی:
خەتیب زادە: لە دزەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ جیهانی ئیسلام رێگری بکرێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای داکۆکی لە سەر دژایەتی لە گەڵ هەر جۆرە کردەوەیەکی ئاشتیخوازانە لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی، وتی: رێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی لە دزەی زیاتری زایۆنیستەکان رێگری بکات.
-
تاران تایمز لێکی دایەوە؛
پاڵپشتی ئەمریکا لە هاوپەیمانەکانی بەس وەهمە و خەیاڵە
تاران تایمز لە درێژەی قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر بێ بڕوایی بە ئەمریکا، باسی لەسەر دۆخی ئێستای ئەفغانستان و ئۆکرانیا وەکوو نموونەی ڕاشکاو لە ئەو بارەوە کرد.
-
ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی هاوکارییە ئیسلامییەکان:
ئازادکردنی داراییەکانی ئەفغانستان پێویستییەکی حاشا هەڵنەگرە
وەزیری دەرەوەی ئێران وێرای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە ئازادکردنی داراییەکانی ئەفغانستان پێویستییەکی حاشا هەڵنەگرە، وتی: پێک هێنانی سندۆقی دارایی نێوان وڵاتە ئیسلامییەکان بۆ یارمەتی دان بە خەڵکی ئەفغانستان پێویستە.
-
لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلام جەخت کرا:
جیهان لە پاڵ ئەفغانستان بوەستێت/پێداویستی هاکاری لەگەڵ گرووپی تاڵەبان
وەزیری دەرەوەی پاکستان لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ئیسلام ئاباد بە وتنی ئەوەی کە ئەفغانستان دەتوانێت ببێتە گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان، وتی: پارێزەری لە سەقامگیری ئەفغانستان یەکمایەتی کۆمەڵگای جیهانییە.
-
لە ئیسلام ئاباد؛
حەڤدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی دەستی پێکرد
حەڤدەهەیمن کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوە یئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیسلام ئاباد بە بەشداری حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەستی پێکرد.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ چاوش ئۆغڵوو:
لەمپەرەکانی پێوەندیی تاران و ئەنقەرە چارەسەر دەکەین/ئەردۆغان سەردانی ئێران دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دوو دەوڵەتی تاران و ئەنقەرە، دەوڵەتگەلێکی کردەیین و ئەبێ خێرا لەمپەرەکانی سەر رێگای پێوەندی دوو وڵاتەکە، چارەسەر دەکەین.
-
شەمخانی لە کۆبوونەوەی ناوچەیی دێهلی نەو:
ئەمریکا لە ئەفغانستان فریوکارانە هەڵسوکەوتی کرد/ دەوڵەتی گشت گیر پێک بێت
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ناوچەیی وتی: ئەمریکا لە پرسی ئاشتی لە ئەفغانستان فریوکارانە هەڵسوکەتی کرد و سەرەڕای بەڕواڵەت نیشان دانی دروست کردنی ئاشتی لە ئەو وڵاتە، هیچ پلانێکی بۆ ئەو کارە نەبوو.