ئەردۆغان: لەناوچوونی پەکەکە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقە

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدا و تیایدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵاتی دراوسێ و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان کراوە بە تایبەت لە بوارەکانی ئابوری، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و روبەڕوبونەوەی تیرۆر.

ئەوەش هاتوە، سەرۆک کۆماری تورکیا بانگهێشتنامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بکات و لە کۆنفرانسی ئەنتالیا بۆ دیپلۆماسی ئامادە بێت، سەرۆک وەزیرانیش جەختیکردەوە کە لە نزیکترین دەرفەتی گونجاودا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک وەزیران باسی لە گەرەنتیکردنی پشکی عێراق کرد لە هەردو روباری دیجلە و فورات و جەختیشیکردەوە لە گرنگی تورکیا وەک هاوبەشێکی سەرەکی بەغدا لەبوارەکانی بازرگانی، پڕۆژەکانی ژێرخان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی راکێشانی هێڵی شەمەندەفەریش لە بەندەری بەسڕەوە بۆ ناو خاکی تورکیا کراوە.

هەروەها میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە لە بەشێکدا ئەردۆغان و سودانی قسەیان لە سەر دۆسیەی تیرۆر و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق کردووە و ئەردۆغان وتوویەتی: لەناوچوونی پەکەکە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقە

News Code 44716

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha