ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
-
تورکیا لەساڵی 2026دا چی بەسەر دێت؟
گۆڤاری ڕیکاپ بەپێی گفتوگۆ لەگەڵ کارناسان و توێژەرانی ناسراوەی بواری تورکیا، هەوڵی داوە وێنایەک لە تورکیا لە ساڵی 2026 ئاراستەی بکات و دەنووسێ: 2026 بۆ تورکیا ساڵێکی پڕ ئاستەنگ و ململانێ دەبێت.
-
گوشاری تورکیا، سووریا بە ئاراستەی شەڕی کوردەکاندا دەبات
کارناسانی بنیادی بەرگری لە دیموکراسی هوشدار دەدەن کە گوشاری تورکیا بۆ چەکدانانی هەسەدە، هاوکاتی بەرەوڕووی کردنەوەی کورد و دیمەشق، داهاتووی هاوژینی ئیتنیکی لە سووریادا ئاڵۆزتر دەکات.
-
پەیامی سانسۆر کراوی ئۆجالان و پیلانەکەی ئەردۆغان
بڵاو کردنەوەی کورتەیەک لە پەیامی ئۆجالان لە پەرلەمانی تورکیا، جارێکی دیکە باس لەسەر ئامانجی ڕاستەقینەی حکومەتی زیاد کردووە؛ هەوڵێک کە هاوکای لەگەڵ پاگەندەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و لە جەرگەی گوشار لەسەر سیاسەتوانانی کورد ئەنجام دەدرێت، زیاتر لە نیشانەی ئاشتی، ئەندازیاری سیاسی ئەردۆغان نیشان دەدات.
-
تورکیا دیداری ئەردۆغان و مەزڵۆم کۆبانی ڕەت کردەوە
نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەتی کردەوە هیچ پلان یان بڕیارێک بۆ دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یان مەزلووم کۆبانی لە ئارادا نییە و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە بەپێچەوانەی ستراتژیی ئاسایشی نیشتمانی تورکیایە.
-
پاشهاتەکانی سەفەری بارزانی بۆ تورکیا و پێگەی داهاتووی پارتی
سەفەری مەسعوود بارزانی بۆ شەڕناخی تورکیا، سەرەڕای دەرخستنی کەلێنی قووڵی ڕەوتی گفتوگۆکانی ئاشتی لە نێوان ئەنقەرە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نیشانی دا کە پێگەی پارتی لە سیاسەتی کوردی تورکیادا دابەزیوە.
-
ڕەوایی دانی تورکیا بە ئۆجالان بە هیوای کۆنترۆڵی کوردی سووریا
عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە، ئێستا بووەتە یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی سیاسەتی تورکیا؛ پێگەیەک کە ئەو هەلەی پێدەدات کە لەسەر داهاتووی تورکیا و سووریا کاریگەری دابنێت و ئەو گۆڕانکاریە یەکێک لە بەرچاوترین گۆڕانەکانی مێژووی سەردەمی تورکیایە.
-
ئەردۆغان سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکات؟
دوای ساڵەها سەرەنج نەدان بە حوکمەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەم جارە ڕایگەیاندووە کە حوکمی ئەو ناوەندە سەبارەت بە سیاسی بوونی لێپرسینەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش قبووڵ دەکات. هەڵوێستێک کە هیواکان بە ئازادی ئەو کەسایەتیە بەرچاوەی زیاد کردووەتەوە.
-
پەیامی نوێی دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان و ئۆجەلان
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، داوای لە ئەردۆغان، باخچەلی و ئۆجالان کرد کە لە هەنگاوە بەرچاو و گرینگەکانی خۆیان لە ڕێگای ئاشتی نەکشێنەەوە و سەرەنج نەدەنە قسەی کەسانێک کە لەوانەیە ببنە لەمپەری ئەو ڕەوتە.
-
کاردانەوەی ئەردۆغان بە بیستنی دروشمی ئازادی ئۆجالان
سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە کاردانەوە بە کۆبوونەوەی گەنجانی دەم پارتی لە شاری ئامەد کە تێیدا هێزەکانی پۆلیسیان دوژمن وەسف کرد، ئاوەها دروشمگەلێکی لە دژی پۆلیسی تورکیای هۆی داخ وەسف کرد.
-
تورکیا هێزەکانی بۆ 3 ساڵی تر لە عێراق و سووریا دەهێڵێتەوە
پەرلەمانی تورکیا بە پەسندکردنی پلانی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، بڕیاری لە سەر درێژکردنەوەی 3 ساڵەی ڕاسپاردەی سەربازی لە عێراق و سووریا دا.
-
هاوکاری سەربازی تورکیا و سووریا لە دژی ئیدارەی خۆسەری کوردی
سەرچاوە ئاگادارەکان لە ئەنقەرە ڕایانگەیاندووە کە تورکیا لە سەروبەندی انردنی جیهازاتی سەربازی بەربڵاو بۆ سووریایە و هاوکات لە هەوڵدایە بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنی ئەمنیەتی لەگەڵ دیمەشق بۆ پەرەدان بە ئۆپراسیۆنی خۆی لە دژی کوردەکان.
-
ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندی ئەردۆغان و مەزڵۆم کۆبانێ چییە ؟
بە پاگەندەی نەشناڵ کانتێکست، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێش لە سەفەری فەرمی خۆی بۆ ئەنقەرە بۆ دیدار لەگەڵ ئەردۆغان، لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ لە ڕێگای تەلەفۆنەوەی گفتوگۆی کردووە. ئەو پێوەندیانە لە باری شرۆڤەییەوە نیشانەی هەوڵی ناوبراو بۆ کردنەوەی ڕێگای پێوەندی لە نێوان هەسەدە و تورکیایە.
-
کارناسی تورکیایی بۆ مێهر:
ئەگەری پێکدادانی تورکیا و ئیسرائیل لە سووریا هەیە
کارناسی تورکیایی بە ئاماژە بە ئەگەری بەرەوڕوو بوونەوەی تورکیا و ئیسرائیل لە خاکی سووریا وتی: لەوانەیە گوشاری دەروونی، هەڵمەتی هەواڵگری یان سیناریۆی تیرۆر لە بەرنامەکانی ئیسرائیلدا بێت.
-
کوردی تورکیا متمانەی بە ڕەوتی ئاشتی نیە
سەرەڕای دەسپێکی سیمبولیکی ڕەوتی چەک داماڵینی پەکەکە، خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا متمانەیان بە ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە نیە.
-
کورتە باسێک لەسەر ڕەوتی ئاشتی نمایشی تورکیا و پەکەکە
لە ساڵانی دواییدا، بە گۆڕێنی هەڵوێستی ئۆجالان و ڕاگەیاندنی پەکەکە بۆ پەڕینەوە لە شەڕی چەکدارانە، جارێکی دیکە پرسی ئاشتی نێوان تورکیا و ئەو گرووپە هاتووەتە ئاراوە. بەڵام لە ئێستادا تەنیا نیشانەکانی هەوڵی تاک لایەنە بۆ چەک داماڵین و بێ دەستەبەر کردنی مافی کوردەکان.