AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢١ ٢١:٠٤

وەزیری بەرگریی ئێران: هەموو جموجۆڵەکانی دوژمنانمان لە ژێر چاودێرییە

وەزیری بەرگریی ئێران: هەموو جموجۆڵەکانی دوژمنانمان لە ژێر چاودێرییە

وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری ئێران وتی: هەموو جموجۆڵی دوژمنانمان لە ژێر چاودێرییە و بۆ هەر سەربزێوییەکی نوێ ئامادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئێران، ئەمیر سەرتیپی فرۆکەوان عەزیز نەسیرزادە لە دیداری ژێنڕاڵ "رودزانی مافانیا" فەرماندەی هێزی بەرگریی کۆماری ئەفریقای باشووری لە تاران، وێڕای نرخاندنی پەیوەندیی دۆستانە و بەرامبەری دوو وڵات، وتی: ئەو پەیوەندییە دۆستانەیە ڕیشەی لە بایەخە هاوبەشەکانی وەک بەرخۆدان لە بەرامبەر ستەم، ئاپارتاید، هەڵاواردن، داگیرکاری و گەیشتن بە سەربەخۆیی، سەربەرزی مرۆیی و دادپەروەریدایە.

سەرتیپ نەسیرزادە وێرای دەربڕینی سپاس و پێزانین بۆ هەڵوێستی ئیدانەگەرانەی دەوڵەتی ئەفریقای باشووری هەمبەر بە هێرشی دەستدرێژانەی ئیسەرائیل بۆ سەر خاکی ئێران، وتیشی: هەڵمەتی دلێرانەی دەوڵەتی ئەفریقای باشووری لە تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی کۆمەڵکوژیی ڕژیمی زایۆنی لە دادگای نێودەوڵەتیدا هەنگاوێکی مێژوویی لە بەرگری لە مافی گەلی فەلەستین بوو.

وەزیری بەرگریی ئێران هێرشی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران بە هاوکاری و پاڵپشتیی ئەمریکا و لە میانەی دانوستانەکانی تاران و واشنتۆنی بە تیرۆریزمی دەوڵەتی وەسف کرد و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی مافی ڕەوای خۆی، وەڵامێکی لێبڕاوانەی بەو ڕژیمە دایەوە و ئەو ڕژیمەی ناچار لە پەنابردنە بەر ئاگربڕ کرد و ئێمە بۆ پێشگری لە پەرەسەندنی قەیران، ئەو داواکارییەمان قبووڵ کرد، بەڵام بەوەشەوە هەموو جموجۆڵی دوژمنانمان لە ژێر چاودێرییە و بۆ هەر سەربزێوییەکی نوێ ئامادەین.

News ID 56374

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha