بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەرییەکانی عێراق لە سەفەری محەمەد بەشیر وەزیری وزەی دەوڵەتی کاتی سووریا بۆ عێراق هەواڵیان داوە کە یەکێک لە ئامانجەکانی گفتوگۆ لەسەر گەڵاڵەکانی بووژانەوەی ئەو هێڵە بۆریەیە کە بووژانەوەی ئەو تۆڕە نەوتییە بۆ دیمەشق دەتوانێت بە واتای داهاتی ترانزیت، کەم بوونەوەی وابەستەیی هاوردەی دەریایی پڕتێچوو و بووژانەوەی پێگەی ئەو وڵاتە وەکوو ناوەندی وزەی ناوچەیی بێت.
هەروەها ئەو ڕێگا ستراتیژییە کە پێش لە جەنگ و گەمارۆکان لە سەرەتاکانی 2000، توانی گواستنەوەی ڕۆانە تا 3000 بەرمیل نەوتی بۆ کەناراوەکانی مەدیتەرانەی سووریا هەبوو، بۆ بەغداش بژاردەیەکی هەناردەیی جێگرەوە بۆ ئەورووپا بێتە کە بە دەوردانەوەی گەرووی هورموز، وابەستەیی هێڵی پەڕینەوە لە تورکیا کەم بکاتەوە.
بە گوێرەی ؛ێکدانەوەی کارناسان بووژانەوەی هێڵی بۆری کەرکووک-بانیاس دەتوانێت کارتی گوشاری ئەنقەرە لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق کەم بکاتەوە و هاتوچۆی وزە لە مەدیتەرانە بگۆڕێت. هەروەها لێکەوتەی گرینگی لەسەر پێوەندی بەغدا و حکومەتی هەرێمیش دەبێت چونکوو هێڵی کەرکووک-بانیاس نە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هەرێمەوە تێدەپەڕێت و نە لە خاکی تورکیاشەوە هەر بۆیە ئەوە دەتوانێت هێزی چەقەچەقی هەولێر لە دانوستانەکانی بودجە کەم بکاتەوە. بەڵام لەوانەشە کە ئاڵۆزییەکان بەرز ببێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر بەغدا هەوڵ بدات کێڵگە نەوتییەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکانی کەرکووک و نەینەوا بە بێ ڕەزامەندی هەرێم لە ڕێگای سووریاوە هەناردە بکات.
Your Comment