بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وەزی ئەتۆمی ئێران، بە ئاماژە بە پێگەی ئیسرائیل لە ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی، سەرەڕای نائەندامێتی لە پەیمانی NPT، وتی: ئەو ڕژیمە هاوکاتی کەڵکئاژوویی لە زانیاریی نهێنی وڵاتان، بە پاڵپشتیی ئەمریکا بەردەوامە لە هەڵمەتی شەڕئاژۆیانەی.
وتیشی: تیرۆری زانایانی ناڤۆکیی ئێران کە ئەندامی هیچ ڕێکخراوێکی سەربازی نەبوون، جەنایەتێکە کە دەبێ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە توندی ئیدانەی بکات.
ئیسلامی هەروەها ئاماژەی بە هێرشی بەردەوامی مووشەکی و درۆنی لە شەڕی 12 ڕۆژە بۆ سەر ناوەندە تۆمارکراوەی ژێر چاودێریی ئاژانس کە 130 پشکێنەر چاودێرییان دەکرد، ڕایگەیاند: ئەمریکاییەکان لە زۆر پێشترەوە، پیلانی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێمەیان داڕشتبوو. ئەوە لە کاتێکدایە کە هیچ ناوەندنێکی فەرمی لە ساڵی ڕابردووەوە، ڕاپۆرتێکی لەبارەی چەواشەکاری و لادانی ئێران لە بەڵێنەکانی ئاراستە نەکردووە.
Your Comment