بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێنجشەممە، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک سەدان کەسی تاوانبار بە ئەندامێتی لە داعش کە زۆربەیان خەڵکی دەیرەزوور بوون، بە ناوبژیوانی سەرۆک هۆزەکان ئازاد کرد.
چوارشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لە زیندانیانی داعش بە ناوبژیوانی سەرۆک هۆزەکان و دوای لێکۆڵینەوە و سەلماندنی هاوکاری نەکردن لە شەڕ و هەوڵە تیرۆریستییەکان، ئازاد دەکات.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە مێدیاکانی باکووری سووریای وت: هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک نزیک بە 900 زیندانیی کە بە تاوانی ئەندامێتی لە داعش دەستگیر کرابوون، ئازاد کرد.
بۆچوونی ئێوە