بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی بتلیس بە هێرش بۆ سەر ماڵی ئەندامانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە شاری کوردنشینی بتلیس، لانیکەم 8 کەسیانی دەستگیر کرد.
بو گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی جەندەرمە و پۆلیسی بتلیس دوای دەستگیر کردنی ئەندامانی هەدپە ئەو کەسانەی بۆ ئیدارەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم نارد. دۆسیەی ئەو کەسانە "نهێنی" ڕاگەیێندراوە و هیچ زانیاریەک لە بارەیانەوە بە پارێزەرەکانیان ڕانەگەیێندراوە. هەروەها پارێزەرەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی جەندەرمە ئیزنی دیدار لەگەڵ ئەو کەسانەیان پێیان نەداوە.
ناوی عەزیز باش بوغا ئەندامی شۆرای شاری بتلیس لە هەدەپە و ئیحسان دنیز هاوسەرۆکی هەدەپە لقی شاری نۆرشین، لە نێوان دەستگیرکراوەکان دەبینرێت. شوناسی دەستگیرکراوەکانی تر ئاشکرا نەبووە.
شیاوی باسە هاوکات لەگەڵ ئەو دەستگیرکرانە، دەستگیرکردنێکی بەربڵاویش لە ئەنقەرە، ئورفا و ئامەد ڕووی داوە.
بۆچوونی ئێوە