ئامەد
-
ئاگر لە دەڤەری ئامەد بە چڕی کەوتۆتەوە
بەهۆی بای بەهێزەوە ئاگر لە ناوچەی دارستانی گوندی کوچران و دینگەیلەوا لە ناحیەی لیچەی ئامەد بڵاوبووەتەوە، هەوڵەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون.
-
وێڕای خوێندنەوەی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛
کۆنگرەیەکی ئیسلامی لە ئامەد بە پەیامی ئۆجالانەوە دەستی پێکرد
فیدراسیۆنی توێژینەوەگەلی ئیسلامی مێزۆپۆتامیا لە ئامەد، یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە بە دروشمی "لە ئیسلامی دیموکراتیکەوە بەرەو ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" بە خوێندنەوەی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەست پێکرد.
-
ئۆجالان: داوا لە هەمووان دەکەم چەک و توندوتیژی بنێنە لاوە
عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لە دوایین دیدار لەگەڵ شاندی ئیمراڵی سەبارەت بە پەرەپێدان بە توندتیژی کۆمەڵایەتی هۆشداریی دا و جەختی کرد کێشەکان تەنیا لە ڕێگای لۆژیک، گفتوگۆ و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتیەوە چارەسەر دەبێت.
-
کتێبخانەیەک بە ناوی " مەستوورە ئەردەڵان " لە ئامەد کرایەوە
شارەوانی گەورە شاری ئامەد یەکەم کتێبخانەی ناوچەی ڕەزانی ئامەدی بە ناوی مەستوورە ئەردەڵان، یەکەم ژنی مێژوونووسی کورد کردەوە؛ ڕێوڕەسمێک کە بە بەشداری بەربڵاوی هاووڵاتیان و بەرپرسانی خۆجەیی بەڕێوە چوو.
-
کاردانەوەی ئەردۆغان بە بیستنی دروشمی ئازادی ئۆجالان
سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە کاردانەوە بە کۆبوونەوەی گەنجانی دەم پارتی لە شاری ئامەد کە تێیدا هێزەکانی پۆلیسیان دوژمن وەسف کرد، ئاوەها دروشمگەلێکی لە دژی پۆلیسی تورکیای هۆی داخ وەسف کرد.
-
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ خوێندنەوەی شێعرێکی کوردی بانگهێشتی دادگە کرا
سەرۆک پەرلەمانی تورکیا پاش سکاڵای ئەندامانی ئەنجومەنی "خویندەوارانی ئەندێشەی ئاتاتورک" لە دژی بۆ خوێندنەوەی شێعرێک بە زمانی کوردی لە ڕێوڕەسمێکی زانکۆیی و بڵاوبوونەوەی ڤیدئۆکەی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بانگهێشتی دادگەی ئەنقەرە کرا.
-
نۆهەمین پێشانگای کتێبی ئامەد کرایەوە؛ پێشوازی بەرچاو لە کتێبی کوردی
نۆهەمین پێشانگای کتێبی ئامەد لە 18 بۆ 26 ئۆکتۆبەر لە ناوەندی نێودەوڵەتی پێشانگا و کۆنگرەی مێزۆپۆتامیا دەستی بەکار کردووە.
-
ڕێپێوانی کوردەکانی تورکیا بۆ ئازادی ئۆجەلان
کوردەکانی تورکیا لە هەندێک شاری ئەو وڵاتەدا، بۆ پاڵپشتی و ڕاپەڕاندنی بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە پێناو "مافی هیوا"ی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێپێوانیان کرد.