شرۆڤەی دۆخی کوردستانی سووریا/ئەگەری دوورکەوتنەوەی کورد و دەوڵەتی ئەمریکا

لە ڕاپۆرتی ناوەندی سیاسەتی ئەمنیەتی ژێنێڤ ئاماژە کراوە کە ڕێبەرانی هێزە کورد-عەرەبەکانی سووریا، لەوانە مەزڵۆم کۆبانێ، دەیانەوێت بە یارمەتی ئەمریکا، ئیدارەیەکی خۆسەر دابمەزرێنن بەڵام پەکەکە بە یارمەتی یەپەگە، دەیانەوێت لە ئەو ناوچە لە دژی تورکیا کەڵکوەربگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی سیاسەتی ئەمنیەتی ژێنیڤ، لە پڕۆژەیەکدا کە بە مەبەستی خوێندنەوە لەسەر دۆخی سووریا دەستی پێکردووە، دۆخی ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە کە لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت و گرووپە جیاوازەکانن، لێکداوەتەوە.

ئەو ناوەندە هزریە سەبارەت بە دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک یان SDF و هێزەکانی یەپەگەیە، ئاماژەی کردووە کە بە پێی ئەوەی کە هێزە ئەمریکییەکان لانیکەم بۆ شەش مانگی داهاتوو لە ئەو ناوچە دەبن ئەگەری گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە دۆخی ئەو ناوچە نییە.

بە پێی ئەو شرۆڤە، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە هەمان کاتدا، بە کێشەی بەرفراوان، بەتایبەتی لە پارێزگای دەیرەزوور بەرەوڕوون. ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی ئەو هێزەکانی یەکدەست و قایم نین و ناوچە دەوروبەرەکانی لە دەستی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا و هێزە دەوڵەتییەکانی سووریایە. هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لەگەڵ کێشەی دابینی ئاو بۆ وەرزێران و ئاوی خواردنەوە بۆ لانیکەم 3 ملیۆن کەس لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، دابینی کارەبا و کاڵای بنەڕەتی و وەرگرتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە لە دەرەوە بەرەوڕوون.

ئەو ناوەندە، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتی ڕێکخراوێکی ئەمنیەتی پچر پچر وەسف کردووە کە هێشتا تایبەتمەندی هێزی هاوپەیمانی و پەروەردەی دەستی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشیان هەیە بەڵام هێشتا زۆربەی فەرماندە باڵاکانی لە نێوان هێزە کوردییەکانی ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەلن.

ناوەندەی ئەمنیەتی ژێنێڤ پاگەندەی کردووە کە هێشتا پێوەندییەکی چڕ لە نێوان فەرماندە کوردەکانی هەسەدە، یەکینەکانی پاراستنی گەل و پەکەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە کە پاشهاتی سەرەنج ڕاکێشی لەسەر ئاسایشی ئەو ناوچە هەیە.

نیکۆلاس هراس، لێکۆڵەری باڵای پرسە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و سەرۆکی ڕێکخراوی ستراتیژی و ئاسایش لە دامەزراوەی نیوزلاین کە دۆخی کوردستانی سووریای شرۆڤە کردووە، پێێ وایە کە دوو ڕوانگە لە نێو هێزەکانی هەسەدە هەیە؛ هەندێک لە ڕێبەران و فەرماندەکانی هەسەدە لەوانەی مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ئەو هێزانە کە پێوەندیەکی نزیک لەگەڵ ئەمریکا هەیە-دەیانەوێت بە یارمەتی ئەمریکا هێزی خۆیان لە سەر دامەزراندن و سەقامگیر کردنی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا دابنێن بەڵام ڕێبەرانی پەکەکە لە قەندیل، بە یارمەتی هەندێک لە فەرماندەکانی ناوخۆی یەکینەکانی پاراستنی گەل دەیانەوێت لە سووریا وەکوو قووڵایی ستراتیژیک، لە ئۆپراسیۆن دژی تورکیا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و عێراق کەڵکوەربگرن. ئەمریکا لەگەڵ ئەو ڕوانگەیە دژە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دووری نێوان کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی ئەمریکا.

بە گوێرەی شرۆڤەی ناوەندی سیاسەتی ئەمنیەتی ژێنێڤ، لە نێو بیری هێزەکانی یەپەگە و هەسەدە، هەڵوێستی جیاوازیش هەمبەر ڕووسیا هەیە؛ بەم شێوەیە کە یەپەگە ڕووسیا بە هۆکاری گڵۆپی کەسک بە تورکیا بۆ داگیر کردنی ناوچە کوردنشیەکانی عەفرین دەزانێت و بەتواوەتی پێێ بێ متمانەیە بەڵام هەسەدە ڕوانگەیەکی راستبینانەتری هەیە و پێی وایە پێویستی بە پاڵپشتی ڕووسیا هەیە بۆ ڕێگری لە دووپات بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا. کەواتە، پێوەندی کوردەکانی سووریا لەگەڵ دەوڵەتی رووسیا یەکێکی دیکە لە هۆکارە کاریگەرەکان لە سەر دۆخی کوردەکان و کوردستانی سووریایە.

ناوەندی سیاسەتی ئەمنیەتی ژێنێڤ لە کۆتاییدا ئاوڕ لەسەر ئەوە دەداتەوە کە ئەگەرچی، هێزەکانی هەسەدە بۆ پاراستنی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکەی خۆی پێویستی بە پشتیوانی ئاسمانی ئەمریکا هەیە بەڵام هاوکات پێویستی بە یارمەتی ڕووسیاش هەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی جووڵە نوێیەکانی تورکیا.

News Code 38175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =