بە پێی هەواڵی مێهر, ئوپەراسیۆنی سەربازی کە لە مانگی پێشوو لە پارێزگای بەتلیسی تورکیا دەستی پێ کردووە, لە بەرزایی گوندەکانی ئالادانا, شن, سوتاشی و قاراسو لە ناوچەی خیزان درێژەی هەیە.
ناوەندی پێوەندییەکانی لقی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک رایگەیاند کە لە ئوپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ۱۲ تا ۱۵ی ژوئەن لە ناوچەی شتک ئەنجامیان داوە, یەکێک لە فەرماندەکانی لقی سەربازی پەکەکە بە ناوی سەمەد ئیچیر کوژرا.
سەمەد ئیچیر بە نازناوی زەردەشت ناودار لە ساڵی ۲۰۱۱ لە دیاربەکر چووە نێو هێزی پەکەکەوە.
ئەو پاشان لە ساڵی ۲۰۱٤ بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ داعش چووە کۆبانی و پاش گەڕانەوە لە ناوچەی یوکسکوا لە هەپەگە درێژەی بە چالاکی خۆی دا.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی سەمەد ئیچیر رایگەیاند ئەو فەرماندەی بەرپرسی ئیالەتی بیتلیسی پەکەکە بووە کە لە ئوپەراسیۆنی ئارێن ۱۱ کوژراوە.

ناوەندی پێوەندییەکانی پەکەکە رایگەیاند: زەردەشت ناودار فەرماندەی ناوچەی گورزان لە شەڕەکانی بەتلیس کوژرا.
News ID 37984
Your Comment