ئەو سیاسەتوانانەی بۆ ئاشتی و ئازادی هەوڵیان دا ئێستە لە جێگەی تاوانباران دان

سەلاحەدین دەمیرتاش لە دووهەمین دانیشتنی دادگای کۆبانی بە شێوەی ئنلاین بەرگری لە خۆی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، دووهەمین دانیشتنی دادگا بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی ناڕەزاییەکانی کۆبانی لە بینای ناوەندی بەندیخانەی سینجان بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا تاوانەکانی دەمیرتاش سەرۆکی هاوبەشی پێشووی حیزبی دیموکراتیکی گەل لێک درایەوە.

دەمیرتاش کە بە شێوەی ئانلاین لە دادگا بەشداری کردبوو، وتی: بەداخم بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتوانانەی بۆ ئاشتی و ئازادی هەوڵیان دا ئێستە لە جێگەی تاوانباران دان. ئەمە دۆسیەی ناڕەزاییەکانی کۆبانی نییە بەڵکوو دۆسیەی پیلان و تۆڵە سەندنەوە لە هەدەپەیە. ڕۆژێک دادگای ڕاستەقینەی کۆبانی بەڕێوە دەچێت و لەوێ بەرپرسانی کوشتنی خەڵک دەناسێنرێن و دڵنیا بن ئەو ڕۆژە ئێمە لە سەر کورسی تاوانباران دانەنیشتووین. ئێمە هۆکارەکانی ئەم پیلانە ئاشکرا دەکەین.

ئەو وتیشی: ئەمە یەکەم جارە حیزبێک بۆ حیزبێکیتر حوکم ئەدات. من لە حاڵێکدا کە پارێزەرەکەم لە پەنام نییە، بەرگری لە خۆم دەکەم.

سەرۆکی پێشووی هەدەپە وتیشی: دادوەری تورکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا برای یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی بڕیاردانی حیزبی دادوەری و گەشەیە. لە حاڵێکدا کە 20 رۆژ بۆ ڕاگەیاندنی بڕیاری ECHR مابوو، ئەردۆغان و باخچەلی وتەهایەکی توندیان دژی من دەربڕیبوو.

News Code 37380

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha