ئیمرالی
-
تورکیا دیداری ئەردۆغان و مەزڵۆم کۆبانی ڕەت کردەوە
نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەتی کردەوە هیچ پلان یان بڕیارێک بۆ دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یان مەزلووم کۆبانی لە ئارادا نییە و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە بەپێچەوانەی ستراتژیی ئاسایشی نیشتمانی تورکیایە.
-
پاشهاتەکانی سەفەری بارزانی بۆ تورکیا و پێگەی داهاتووی پارتی
سەفەری مەسعوود بارزانی بۆ شەڕناخی تورکیا، سەرەڕای دەرخستنی کەلێنی قووڵی ڕەوتی گفتوگۆکانی ئاشتی لە نێوان ئەنقەرە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نیشانی دا کە پێگەی پارتی لە سیاسەتی کوردی تورکیادا دابەزیوە.
-
ئۆجەلان کۆڵەکەی پڕۆسەی ئاشتیی کورد و تورکیا
مۆدێرن دیپلۆماسی لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای نرخاندنی کەسایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕۆڵی سەرەکیی ئەو بۆ کۆتاییهێنان بە چوار دەیە شەڕی چەکدارانە لە تورکیا، نووسی: دیداری ئەمدواییەی سێ یاسادانەری تورکیا لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمرالی، بووە مایەی دڵخۆشی بۆ هیوامەندی بە ئاشتی لە ناوچەدا.
-
پەرلەمانی تورکیا: گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆجالان ئاشکرا ناکەین بەڵام سازێنەر بوو
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند کە گفتوگۆکانی دوێنێی شاندی نێردراوی پەرلەمان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی کوردەکان لە دوورگەی ئیمراڵی سازێنەر و ئەرێنی بووە.
-
مەزلووم کۆبانی: پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا هەیە؛ بە دوای ڕێگەچارەوەین
فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە ئاماژە بەوەی کە ئەوڕۆکە بەرپرسایەتیی سەرەکی هێزەکانی کوردی سووریا، پاراستنی دەسکەوتگەلی جەماوەری سووری کوردستانی ئەو وڵاتەیە، ڕایگەیاند مۆدێلی حکوومەتی لامەرکەزی دەتوانێ سووریا بەهێزتر بکات.
-
پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا؛ وەفدی دەوڵەتی ئەردۆغان دەچێتە دیداری ئۆجەلان
دوای پەسەند کردنی گەڵاڵەی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لە پەرلەمانی تورکیا، بڕیارە شاندێکی چوار کەسی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ دیدار لەگەڵ ناوبراو بجنە ئیمراڵی.
-
پەیامێکی نوێ لە عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاو کرایەوە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دیداری وەفدی ئیمرالی، ڕایگەیاند: چارەسەریی کورد پەیوەستە بە بەهەندوەرگرتنی مێژوو و کۆمەڵگا، تۆکمەی یەکڕیزی بەپێی دوو "کۆڵەکەی هەزار ساڵە"ی پەیوەندی تورک و کورد و ئاوێتەبوونی هەمەلایەنەی "واقیعی کورد" لە چوارچێوەی یاسایی کۆماری تورکیا.
-
پەیوەندییەکانی پڕۆسەی ئاشتی تورکیا بە کوردی سووریاوە
نەشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانیتە پەیوەندییەکانی پڕۆسەی ئاشتیی تورکیا و پەکەکە، بە بێدەنگیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەمبەر بە هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)؛ بەتایبەت پاش داواکاریی ڕاستەوخۆی دوڵەت باخچەلی لە ئۆجەلان بۆ ڕازیکردنی هەسەدە بە چەکدانان.
-
پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دیدار لەگەڵ ئۆجەلانی هەڵپەسارد
لیژنەی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە ئەگەری سەفەری نوێنەرانی "کۆمیسیۆنی هاوڕیزی" بۆ زیندانی ئیمرالی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێک نەکەوت و بابەتە بۆ لێکدانەوەی زیاتر هەڵپەسێررا.
-
باخچەلی: ئۆجەلان کوردی سووریه هان بدا بۆ چەکدانان
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا داوای لە ئۆجەلان کرد کە بە ناردنی پەیامێکی ڕاستەوخۆ، هێزەکانی کوردی سووریا ڕازی بە چەکدانان بکات.
-
پەروین بۆڵدان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی مێهر:
ئۆجالان هەرگیز داوای ئازادی خۆی نەکردووە؛ ئەندامانی پەکەکە دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان
پەروین بۆڵدان ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی بۆ گفتوگۆی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە، دەڵێت: دوای بە ئەنجام گەیشتنی ڕەوتی ئاشتی ئەندامانی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
-
دیداری ڕێبەرانی کوردی تورکیا لەگەڵ هاوڕێیەکەی ئۆجەلان
ڕێبەرانی پارتە سیاسییە کوردەکانی تورکیا، پاش ئازادبوونی وەیسی ئاکتاش کۆنەزیندانی سیاسیی کورد لە زیندانی ئیمرالی، لە نووسینگەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(DEM Partî) لە ئامەد، لەگەڵ ئەو و خێزانەکەی دیداریان کرد.
-
وەیسی ئاکتاش لە زمانی ئۆجالانەوە قسەیەکی گرینگ دەگێڕێتەوە
وەیسی ئاکتاش دوای ئازاد بوون لە زیندانی سەروو ئەمنیەتی ئیمرالی، بە گواستنەوەی سڵاوی ئۆجالان لە خەڵک لە زمانی ئەوەوە وتی کە دوورگەی ئیمرالی دەکەینە دوورگەی ئاشتی.
-
شاندی ئیمرالی:ڕەوتی ئاشتی چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە/ئۆجالان کوژرانی سەربازانی تورکی سەرەخۆشی کرد
شاندی پارتی بەرابەری و دیمۆکراسی گەلان دوای دیداری دوو کاتژمێر و نیوی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕەوتی گفتوگۆ هەواڵی دا و لەسەر بەرپرسیارێتی هاوبەشی هەموو لایەنەکان لە بەرەوپێش بردنی ئەو ڕەوتە جەختی کرد.
-
جێگری جەهەپە بۆ مێهر:
قبووڵی ناکەین بانگەوازی ئۆجەلان ببێتە هۆی گۆڕانی دەستووری تورکیا
جێگری پارتی کۆماری گەلی تورکیا بە ئاماژە بە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، نیگەرانی خۆی هەمبەر بە دەستێوەردانی ناوەندە هەواڵگرییە بیانییەکان لەو پڕۆسەدا دەربڕی.
-
عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازاد دەکرێت
دوای ئەوەی کە عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، داوای دانانی چەکی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەی کرد، ڕاپۆرتگەلێک لە شوێنە سیاسیەکانی تورکیا بڵاو بووەتەوە کە نیشانی دەدات لە ئەگەری بەدی هاتنی ڕەوتی ئاشتی، لەوانەیە بە لەبەرچاو گرتنی هەندێک سنوورەوە، ئازاد بکرێت.
-
کارناسێکی پرسەکانی تورکیا بۆ مێهر:
پەکەکە چەک دانانێت/ ئەردۆغان سەرناکەوێت
عەلی حەیدەری کارناسی پرسەکانی تورکیا وتی: فەرماندەکانی پەکەکە بە پێی خواستێک کە هەیانە و دۆخی ناوچەکە و هەروەها نێوخۆی تورکیا بەرەو دانانی چەک ناڕۆن.
-
بەیاننامەی شاندی ئیمرالی لە تەلەڤیزیۆن بڵاو دەبێتەوە
بەیاننامەی شاندی ئیمرالی ئەومڕۆ دوای دیدار لەگەڵ ئۆجالان بڵاو دەبێتەو ەو هاوکات لە تەلەڤیزیۆنە تایبەتەکانی شاری ئامەد و وانیش بڵاو دەکرێتەوە.
-
ئاشتی پەکەکە و تورکیا بە چی دەستەبەر دەبێت؟
عومەر عەلی دەڵێت: "ئەگەر تورکەکان بە نییەتێکی باشەوە هاتوونە پێشەوەو بەڕاستی دەیانەوێت کۆتایی بە دەیان ساڵ توندوتیژی و خوێن ڕشتن بهێنن ،سەرەتا وەک هەنگاوێکی نیاز پاکی پێویستە ئۆجەلان ئازاد بکەن."
-
باخچەلی: تورکیای بێ پەکەکە نێزیکە
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی جووڵەی نەتەوەیی، بە وتنی ئەوەی کە پەکەکە نوێنەری کوردەکان نییە و ئەبێ بۆ هەمیشە لەناو بچێت، لە ڕۆڵی دەم پارتی لە پێشکەوتنی ئامانجەکانی تورکیای بێ پەکەکە پاڵپشتی کرد.
-
ستراتیژی دووفاقەیی ئەردۆغان هەمبەر کوردی تورکیا و سووریا
دەوڵەتی تورکیا هاوکات کە خەریکی پێوەندی لەگەڵ کوردەکان لە ناوخۆیە، پاڵپشتی ئەو گرووپانە دەکات کە لە گەڵ کوردەکان شەڕ دەکەن. ئەو ڕوانگەیەی ئەردۆغان چ سیاسەتێکی شاراوەی هەیە؟
-
پاش ٤٣ مانگ لە دوایین پەیامی؛
ئۆجەلان: من دەتوانم کێشەی کورد بهێنمە ڕۆژەڤی سیاسییەوە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند کە ئەگەر هەلەکە گونجاو بێت، توانای تیۆری و پراتیگیی هێنانە ڕۆژەڤی سیاسی و یاسایی ڕەوتی چارەسەریی کێشەی کوردی بەدوور لە توندوتیژی هەیە.
-
عومەر ئۆجالان بۆ ئەردۆغان:
بۆچی هەمبەر ئۆجالان یاسا بەکار نایەت؟
عومەر ئۆجالان برازای عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکاوی پەکەکە ئەردۆغان و وەزیری دادی تورکیای خستە بەردەنگەوە و داوای لێیان کرد هەمبەر ئۆجالان یاسا جێبەجێ بکرێت.
-
قەدەغەی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ سێ مانگی دیکە درێژەی هەیە
دادگای بورسا، قەدەغەی چاوپێکەوتنی عەبدوڵڵا ئۆجالان و دیکەی زیندانیانی ئیمرالی لەگەڵ بنەماڵەکانیانی بۆ سێ مانگی درێژ کردەوە.
-
مێهمەت ئۆجالان:
ئێمە تەنانەت نازانین عەبدوڵڵا ئۆجالان لە کوێیە؟ ئەی ئەوە گۆشەگیری زۆرەملێ نییە، چییە؟
مێهمەت ئۆجالان برای ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لە ناڕەزایەتی بە گۆشەگیری زۆرەملێ براکەی، وتی: دەمێکە کە لە بوون یان نەبوونی ئۆجالان لە ئیمرالی هیچ هەواڵێکمان لەبەردەست نییە.
-
کۆ کردنەوەی واژۆ بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە کوردستانی سووریا
خەڵکی کوردستانی سووریا بۆ ئازاد کردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە واژۆیان کۆ کردووەتەوە.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش:
شاندی ئەردۆغان چوونەتە ئیمرالی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان
سەلاحەدین دەمیرتاش هەواڵی ناردنی شاندێک لەلایەن ئاکەپەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجالانیان پشت ڕاست کردەوە