بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، بڕیارێکی لەسەر هەندێک تاوان کە پێش لە ١٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ ئەنجام دراوە، دەکردووە کە بە پێی ئەوە هەندێک تاوان دەکەونە بەر لێبوردنی گشتییەوە.
ئەو لێبوردنە تاوانەکانی خوارەوە ناگرێتەوە:
تاوانی سیخوڕی و خەیانەت، جەنایەتی نامووسی، فرۆشی مادەی هۆشبەر، ئەو تیرۆریستانەی کە لە ئۆپراسیۆنی سەربازی و بۆمبدانەری و تیرۆر بەشداریان کردووە، سزای دارایی، ئەو کەسانە کە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرن تا ٦٠ ڕۆژ و ئەگەر لە دەرەوەی ئەو ناوچەن تا ٩٠ ڕۆژ لە دەرکردنی بڕیارەکە خۆیان ڕادەست بکەن ئەو بەخشینە دەیانگرێتەوە.
Your Comment