بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر
-
چەکدارانی کوردی سووریا سەرکردەیەکی مەترسیداری داعشیان قۆڵبەست کرد
سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش کە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەدوایدا دەگەڕان لەلایەن هێزەکانی یەپەژە و ئاسایشەوە لە کەمپی هەول دەستگیر کرا.
-
هاوسەرۆکی بەشی پێوەندی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر:
ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەکە/ پێویستە لە سووریا گفتوگۆ بکرێت
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە ئاماژە بە ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکە، لەسەر زەروورەتی گەشەی گفتوگۆکان بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارە بەتایبەتی لە سووریا جەختی کرد.
-
بەڕوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا:
ئامانجی سەرەکی ئێمە ڕزگار کردنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانییە
بەڕیوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بەبۆنەی پێنجەمین ساڵڕۆژی داگیر کردنی گرێ سپی و سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیا و تیرۆریستیەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە، ئازاد کردنی عەفرین ، گرێ سپی و سەرێکانی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو ناوچەیەی ئامانجی سەرەکی خۆی ڕاگەیاند.
-
تەنیا لە یەک هەفتەدا؛
ئاوارە بوونی زیاتر لە 17 هەزار هاووڵاتی سووری و لوبنانی بۆ کوردستانی سووریا
لە دەسپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تا ئێستا زیاتر لە 17 هەزار کەس هاتوونەتە ناوچە باکووری و ڕۆژهەڵاتییەکانی سووریا کە لە نێوانیاندا 46 هاووڵاتی لوبنانیش هەیە.
-
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر:
کوردی سووریا هیچ شەڕێکی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق نییە
حەسەن کۆچەر جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند کە ئەوان خوازیاری گفتوگۆ و ڕێگاچارەی سیاسین و لەگەڵ حکومەتی دیمەشق شەڕیان نییە.
-
ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژاوا هەواڵی دا؛
ئەگەری ڕێککەوتنی سیاسی نێوان کورد و دیمەشق
ناوەندی هەواڵگری ڕۆژاوا لە زمانی سەرچاوەگەلێکەوە پاگەندەی کردووە کە ئەگەری زۆرە کە حکومەتی ناوەندی سووریا لەگەڵ کوردەکان ڕێککەوتن بکات.
-
هەواڵدەریی فەڕەنسا هەواڵی دا؛
ڕەوتی ڕادەست کردنەوەی هاووڵاتیانی ڕۆژاوایی سەر بە داعش بۆ وڵاتەکانیان خێرا بووەتەوە
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕەنسا لە مانگەکانی دواییدا رەوتی ڕادەست کردنەوەی هاووڵاتیانی ڕۆژاوایی سەر بە داعش لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا بۆ وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا خێرا بووەتەوە.
-
هۆزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای گفتوگۆی دیمەشق و کورد دەکەن
بەشداربووان لە کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی هۆز و ناوەندە سووریاییەکان، داوایان لە حکومەت کرد کە گفتوگۆی جیدی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەست پێبکەن.
-
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ئەورووپا؛
زیندانییە داعشیەکان لە کوردستانی سووریا دادگایی دەکرێن
عەبدولکەریم عومەر هەواڵێکی نوێ سەبارەت بە داعشیە دیلەکان لە کوردستانی سووریا بڵاو کردەوە.
-
ڕادەست کردنەوەی 191 بنەماڵەی پەنابەری عێراقی لە کەمپی هەول
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە هاوئاهەنگی پەرلەمانی عێڕاق، 191 بنەماڵەی پەنابەری عێڕاقی دانیشتووی کەمپی هەولی لە ڕۆژی یەکشەممەدا لە ئەو کەمپەوە دەنێرێتەوە عێڕاق.
-
لەلایەن لێبوردنی نێودەوڵەتییەوە؛
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار کرا
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریای بە پێشێل کردنی زیندانیان تاوانبار کرد.
-
هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر:
یەکپارچەیی و سەروەری سووریا پێویستی بە ڕێکاری سیاسییە
ئەوین سوید هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کوردستانی سووریا بە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی کۆبوونەوەگەلێک لەگەڵ دیمەشق لەلایەن ئەوانەوە و سەرنەکەوتنی ئەو کۆبوونەوەگەلە، ڕێگای پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی سووریای ڕێکاری سیاسی وەسف کرد.
-
نووسینگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر:
تۆمەتی رووسیا لەسەر پڕۆژەی جودایی خوازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە ڕەت دەکەینەوە
نووسینگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، تۆمەتەکانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەسەر بەڕێوەبردنی پڕۆژەی جودایی خوازانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕەت کردەوە.