بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە کوردییەکانی سەر بە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لەگەڵ تیرۆریستیەکانی سوپای ئازادی سووریا سەر بە تورکیا لە ناوچەی مرعناز و کفر خاشر، هەڵکەوتوو لە شاری ئێعزاز بە شەڕ هاتوون.
بە پێی نووسراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ئەو پێکدادانە لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە ڕۆژی ڕابردووش هێزەکانی جەیش وەتەنی، سەر بە سوپای تورکیا گوندی عەین دادات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی منبج و هەروەها ناوچەی زرکان لە پارێزگای حەسەکەیان کردە ئامانج.
تا ئێستا ئامارێک لە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی هێرش و پێکدادانەکانی ئەمڕۆ بڵاو نەبووەتەوە.
Your Comment