تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا
-
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند:
بەرز بوونەوەی ژمارەی کوژراوانی پێکدادانی ناوخۆیی تەکفیرییەکان لە سووریا
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ژمارەی کوژراوەکانی پێکدادانە ناوخۆییەکانی گرووپە تەکفیرییەکان لە سووریا بۆ 9 کەس بەرز بووەوە.
-
چاوەڕوانی فەرمانن؛
تیرۆریستانی سەر بە تورکیا خۆیان ئامادەی شەڕ دژی کوردی سووریا دەکەن
فەرماندەکانی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە سووریا، لە ئەنجامی مەشقی سەربازی بۆ بەشداری لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا هەواڵیان دا.
-
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هۆشداریی دا؛
دزینی ئاسەوارە کۆنینەکانی عەفرین لەلایەن تیرۆریستانی سەر بە تورکیاوە
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕووخاندنی تەپۆڵکە پێژووییەکانی ناوچەی کوردنشینی عەفرین لەلایەن تیرۆریستانی سەر بە تورکیاوە هەواڵی دا.
-
پارتە سیاسییەکانی کۆبانێ:
دژی پڕۆژەی شارۆچکەسازی تورکیا دەوەستینەوە
پارتە سیاسییەکان لە کۆبانێ ڕایانگەیاند: پڕۆژەی شارۆچکەسازی تورکیا ناوچەکە لەگەڵ کێشەی چالاکی ڕێکخراوە توندەڕەوەکان بەرەوڕوو دەکاتەوە.
-
قەتەر وکوەیتیش دەستیان لەمجەنایەتەدا هەیە؛
تورکیا لە عەفرین پڕۆژەی شارۆچکەسازی دەستپێکرد/ خۆپیشاندانی خەڵکی نارازی
هەندێک لە ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن کە ئێستا لە شارۆچکە چێ کراوەکان لەلایەن کۆمپانیا تورکیایی، کوەیتی و قەتەرییەکانەوە ژیان دەکەن، لە دژی چێ کردنی ئەو شارۆچکەگەلە و گەڕانەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان خۆپیشاندانیان کرد.
-
جەنایەتی تورکیا لە خاکی سووریا بەردەوامە؛
داگیر کردنی ماڵی خەڵکی عەفرین لەلایەن چەکدارە سووریاییەکانەوە
کەسایەتییەکی ئایینی سەر بە چەکدارە سووریاییەکان، هەشت خانووی دانیشتووانی خۆجەیی عەفرینی داگیر کرد.
-
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین؛
گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا بۆ ئازادی زیندانیان باج لە بنەماڵەکانیان وەردەگرن
بە پێی ئاماری ناوەندی بەڵگەی لادانەکان لە باکووری سووریا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا 660 کەسیان دەستگیر کردووە و بۆ ئازاد کردنیان داوای باجیان لە بنەماڵەکانیان کردووە.
-
سەرچاوە سووریاییەکان هەواڵیان دا؛
بوردمانی گوندەکانی باکووری حەسەکە لەلایەن تورکیاوە
هێزەکانی تورکیا دوو گوندی ئاشووری نشینی دەڤەری شارۆچکەی تل تەمر لە باکووری حەسەکە لە کوردستانی سووریایان بە چەکی قورس کردە ئامانج.
-
لە کوردستانی سووریا؛
تاڵان کردنی باخە زەیتوونەکان لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیاوە درێژەی هەیە
تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا دووبارە دوای بەتاڵان بردنی دارە زەیتوونەکانی عەفرین، لە بازاڕەکان دەیانفرۆشن.
-
کارناسی پرسە سیاسییەکانی هێنایە ئاراوە؛
پێشکەوتنی دانوستانی کوردەکان لەگەڵ دیمەشق و مەترسی لەسەر دۆخی تورکیا لە سووریا
دکتۆر دیانا خەتیب پێی وایە دانوستانی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی پێشکەوتنی هەبووە و ئەگەر یەکلاییش ببێتەوە، هێزەکانی تورکیا لەگەڵ هێزی ئازای سووریایی کە توانایی خۆیان لە شەڕی داعش نیشان دا، بەرەوڕوو دەبنەوە.
-
مێهر لێکی دایەوە؛
ڕازی توند بوونەوەی جووڵەی تیرۆریستەکان لە باکووری ڕۆژاوای سووریا
گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا لەم دواییەدا هێرشەکانی خۆیانیان لە ئەدلەب و باکووری ڕۆژاوای پارێزگای حەما زیاد کردووە کە ئەوە بۆ خۆی وەڵامی کوشندەی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی پێویستە.
-
لە سووریا؛
دەستگیری بەربڵاوی خەڵک لە ناوچەکانی ژێر دەستی تیرۆریستەکانی تورکیا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ڕاستی و دادپەروەری بۆ سوورییەکان ڕایگەیاند تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا، 180 هاووڵاتی سووریان لە مانگی ئۆگۆست لە ناوچە کوردنشینەکان دەستگیر کردووە.
-
لێکۆڵەری ڕێکخراوی جسور هۆشدایی دا:
ئەگەری هێرشی سەربازی بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا
ئێنس شواخ پێی وایە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە نێوان هێزە کوردییەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری سووریا دەتوانیت دەسپێکی هێرشی سەربازیەکی دیکە لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر هێزە کوردییەکان بێت.
-
تیرۆریستان دوبارە ئاوی حەسەکەیان گرتەوە
خەڵکی حەسەکە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە سەرەڕای هەبوونی کارەبا لە ناوچەکە، ئاویان لێ داخراوە.
-
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین:
تیرۆریستانی سەر بە تورکیا کێلی قەبری گۆڕستانەکانی عەفرین دەفرۆشن
تیرۆریستانی سەر بە تورکیا، گۆڕستانەکانی عەفرین کاول دەکەن و کێلی قەبرەکان دەفرۆشن.
-
گۆڤارێکی بریتانی ئاشکرای کرد؛
بریتانیا 370 ملیۆن پۆند یارمەتی دژبەرانی کوردی سووریای داوە
گۆڤاری ماوریک دەریخست دەوڵەتی بریتانیا نزیک بە 500 میۆن دۆلاری لە قاڵبی جۆراوجۆر، بەخشیوەتە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا.
-
کۆمیتەی جیهانیی بە گری لە رۆژنامەوانان نیگەرانە؛
دەستبەسەر کرانی میدیاکاران لە لایەن هێزە کوردییەکانی سوریا
کومیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەڤانان لە دەستگیری ئەو چینە لە کۆمەڵگا لە باکووری سووریا لەلایەن هێزە کوردییەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیاوە نیگەرانی دەربڕی.
-
بە ئاماژە بە بچڕانی ئاوی حەسەکە؛
دیمەشق داوای ڕاگیرانی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا دەکات
وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای ڕاگیرانی جەنایەتەکانی تورکیا هەمبەر هاووڵاتیانی سووریا لە حەسەکەی کرد.
-
لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیاوە؛
زەوییەکانی عەفرین بۆ چێ کردنی شارۆچکە داگیر دەکرێن
زەوییەکانی ناوچەی شییەی عەفرین بۆ پڕۆژەی شارۆچکەسازی تورکیا لە بنەماڵە کوردەکان دەدزرێن.
-
ڕاپۆرتی گرووپی چاوەدێران لە سووریا؛
کوردەکان لە عەفرین زیاترین خەساریان بەرکەوتووە
ڕێکخراوی ACAPS لە ڕاپۆرتی خۆیدا لەسەر دۆخی عەفرین هۆشداریی کە 80 لەسەدی کوردەکانی ئەو شارە لە باکووری ڕۆژاوای سووریا کەوتوونەتە بەر هەوڵە دوژمنانەکانی گرووپەکانی سەر بە تورکیاوە.
-
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند:
تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین مادەی هۆشبەر بەرهەم دەهێنن
تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی عەفرین و دەڤەری ئەو شارە، کێڵگەی چاندنی حەشیش و مادەی هۆشبەری دیکەیان خستووتە ڕێ.
-
بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای سووریا؛
150 بنەماڵەی ئۆیغور لە سەرێکانی نیشتەجێ کران
دەسەڵاتی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، 150 بنەماڵەی ئۆیغوریان لە شاری کوردنشینی سەرێکانی نیشتەجێ کرد.
-
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاشکرای کرد؛
چر بوونەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر کورد/ دە هەزار کەس لە عەین عیسا هەڵاتن
سەرچاوە کوردییەکانی دەڵێن کە دوابەدوای چڕ بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بۆ سەر عەین عیسا، نزیک بە 10000 کەس لە ئەو شارە هەڵاتوون.
-
ئەندامێکی باڵای هەسەدە:
عەین عیسا ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ناکەین
ئەندامی کومیتەی ناوەندی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سووریا وتی: دەستکەوتەکانی بەڕێوەبرایەتی خۆسەر پرسێکی بنەڕەتیە بۆ ئێمە و هەسەدە بە هیچ لەونێک نە عەین عیسا و نە هیچ شوێنێکی دیکە ڕادەستی دیمەشق ناکات.
-
مێهر لێکی دایەوە؛
توندبوونەوەی شەڕ و پێکادان لە سووریا دوای 10 مانگ ئارامی
هێزەکانی سوپای سووریا لە درێژایی ڕێگای ستراتیژی M4 جێگیر بوون و لە کۆتاییدا ئەو ڕێککەوتنە بووە هۆی ئەوەی کە پێشڕەوی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە ناوچە باکوورییەکانی حەڵەب، ڕەقە و حەسەکە ڕابگیردرێت.
-
هەسەدە ئاشکرای کرد؛
کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک تیرۆریستی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا
لە پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو لە نزیکی شاری عەین عیسا لە کوردستانی سووریا حەوت تیرۆریستی سەر بە تورکیا کوژران.
-
وتەبێژی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا:
هیرشی تورکیا بۆ سەر عەین عیسا چڕ بووەتەوە
وتەبێژی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە چڕ بوونەوەی هێرشەکانی سوپای ئازادی سووریا بۆ سەر عەین عیسا لە ئەم هەفتەیە هەواڵی دا.
-
فەرماندەی هەسەدە:
هەسەدە ئامادەی بەرپەرچدانەوە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر عەین عیسایە
فەرماندەی هەسەدە لە لیدوانێکدا لە ئامادەیی هێزەکانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر عەین عیسایە.
-
میدیاکانی ناوچەکە ئاشکرای دەکەن;
تیرۆریستانی سەر بە تورکیا ئاسەواری مێژوویی عەفرین دەدزن
تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە مانگی ڕابردوودا ١٣ جار لە بینا مێژووییەکانی عەفرین هەڵکۆڵینیان ئەنجام داوە و ئاسەوارەکانیان بۆ تورکیا گواستووەتەوە.
-
ڕووسیا داوای لە کردووە:
هەسەدە کۆنترۆڵی عەین عیسا ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی سووریا بکاتەوە
فەرماندە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ ڕێگری لە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەین عیسا خوازیاری ڕادەست کردنی ئەو شارە لەلایەن هەسەدەوە بە دەوڵەتی ناوەندی سووریا بوون.