منبەج
-
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا؛
هێرشی قورسی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا چڕ بووەتەوە
بە گوێرەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک گوندی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا لە باکووری حەلەبی کردووەتە ئامانجی هێرشی قورسی تۆپخانەیی .
-
دوو کوژراو و 17 بریندار لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە منبەج
لە تەقینەوەی مینی بەجێماو لە سەردەمی شەڕ لە منبەج. دوو کرێکار کە خەریکی کۆ کردنەوەی زەیتوون بوون، کوژران و 17 کەسی دیکەش بریندار بوون.
-
هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا
لە دوو قۆناغی هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ڕێگای پێوەندی شارۆچکەی عاموود و ڕێگایM4 و باخێکی زەیتوون لە دەڤەری ڕۆژاوای منبەج، کەسێک کوژرا و سێ کەسیش بریندار بوون.
-
میتی تورکیا پاگەندەی کرد:
فەرماندەی یەپەژەمان لە منبەج کوشت
ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا پاگەندەی کرد کە کەسە کوژراوەکەی هێرشە ئاسمانییەکەی منبەج، بەرپرسی هێزەکانی یەپەژە لە ناوچەی منبەج بووە.
-
ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند:
ئاوارە بوونی زیاتر لە 500 بنەماڵە لە منبەج بەهۆی هێرشەکانی تورکیا
ئەسما ڕیمۆ هاوسەرۆکی کومیتەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرایەتی شاری منبەج لە لێدوانێکدا لە ئاوارە بوونی زیاتر لە 500 بنەماڵەی منبەجی بە هۆی هێرشەکانی تورکیاوە هەواڵی دا.
-
کوژرانی فەرماندەی شاندی سەربازی منبەج
شاندی سەربازی منبەج لە کوژرانی بوزان عوسمان برکل فەرماندەی ئەو شاندە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو لە ئۆتۆمبێلی خۆی هەواڵی دا.
-
مەزڵۆم کۆبانێ:
بۆ بەرەڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک ئامادەین/ئیزنی بەزینی کۆبانێ نادەین
مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە هەسەدە ئامادەی بەرەوڕووبوونەوەی هەر جۆرە هیرشێکە و هەرگیز ئیزنی بەزینی کۆبانێ نادەین.
-
مێهر لێکی دایەوە؛
سەربزێوی مەترسیداری تورکیا لە باکووری سووریا/ خەنجەری ئەمریکا لە کورد
دوای ئۆپراسیۆنی ئاسمانی تورکیا ناسراو بە چنگی شمشێر لەباکووری سووریا، بەرپرسانی ئەنقەرە ڕایانگەیاند کە بەس ئەو هێرشە نییە و ئۆپراسیۆنی زەوینیش بە ڕێگەوەیە.
-
لەگەڵ دیمەشق لە دانوستانە؛
گەڵاڵەی ڕووسیا بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا
ڕووسیا تێدەکۆشێت بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، هێزە کوردییەکان و دەوڵەتی سووریا بۆ چوونە دەرەوە لە شاری تل ڕەفعەت ڕاز بکات.
-
له ماوهی مانگێکدا؛
تورکیا 412 جار هێرشی کردۆتە سەر عەین عیسا و گرێ سپی
ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی بە ئاماژە بە پاشهاتەکانی هێرشە بەربڵاوەکانی سوپای تورکیا، بەڵێنی دا بەرەوڕووی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە ببێتەوە.
-
مەزڵۆم کۆبانێ:
ئەگەر تورکیا هێرش بکات ئێمە ئەنجامەکەی دیاری دەکەین/ئەو شەڕە تەواوی سووریا دادەگرێت
مەزڵۆن کۆبانێ ڕایگەیاند کە هێزەکانی لە سێ ساڵ لەمەوپێشەوە بۆ ئاوەها هێرشێک خۆیان ئامادە کردووە و داوای لە هەموو هێزەکان کرد تا بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا یەکپارچە بن.
-
کارناسێکی پرسەکانی سووریا هۆشداریی دا؛
پلانی ئەردۆغان بۆ دەرکردنی کوردەکان لە باکووری سووریا و جێگیر کردنی عەرەبەکان
لێکۆڵەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداریی دا ئامانجی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی بەردەوام لە باکووری سووریا، دەرکردنی کوردەکان لە ئەو ناوچە و جێگیر کردنی عەرەبە ئاوارەکان لە ئەو ناوچەیە.
-
چاوەڕوانی فەرمانن؛
تیرۆریستانی سەر بە تورکیا خۆیان ئامادەی شەڕ دژی کوردی سووریا دەکەن
فەرماندەکانی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە سووریا، لە ئەنجامی مەشقی سەربازی بۆ بەشداری لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا هەواڵیان دا.
-
پاگەندەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا؛
ڕووسیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە قامیشلۆ جێگیر کرد
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا پاگەندەی کرد کە ڕووسیا بەدوای هەڕەشەی سەربازی تورکیا هەوڵی جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی پانتسیر لە شاری قامیشلۆی داوە.
-
ئەردۆغان:
تورکیا هێرش دەکاتە سەر منبەج و تل ڕەفعەت
ئەردۆغان ڕایگەیاند لە درێژەی تەواو کردنی ناوچەی ئەمن تا قووڵایی 30 کیلۆمەتری خاکی سووریا، هێرش دەکاتە سەر منبەج و تل ڕەفعەت.
-
ڕۆیتێرز و شەرقەلئەوقسەت ڕاپۆرت دەدەن؛
تورکیا دەیەوێت کام ناوچەی کوردستانی سووریا داگیر بکات
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز و شەرقەلئەوسەت، تورکیا دەیەوێت شارەکانی کۆبانێ، منبەج و تەل ڕەفعەت لە کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا دەربهێنێت.
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین:
ئەمریکا ناتوانێت ڕێگری بکات لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ و منبەج
نیکۆلاس هراس پێێ وایە تورکیا بەدوای گەمارۆدانی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کورد لە ڕۆژاوای فرات واتا کۆبانێ، منبەج و تل ڕەفعەتە و ئەمریکییەکان لە ئەو ناوچە هیچ دزەیەکیان نییە کە بتوانن لە بەرانبەر هێرشێ تورکیا بوەستنەوە.