پێوەندی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکان بۆ  نەوت و پارەیە

ڕێکخراوی کاتۆ پێی وایە ئەمریکا کوردەکانی سووریای لەکاتی هێرشی تورکیا تەنیا هێشتەوە بەڵام ئێستا خەریکی هەڵکۆڵینی نەوتی ئەو ناوچەیەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی کاتۆ لە ئەمریکا، هەبوونی سەربازی ئەو وڵاتە لە سووریای یەکێک لە هۆکارەکانی ناسەقامگیر بوونی ئەو وڵاتە وەسف کرد. ئەو ڕێکخراوە بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا پاش هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە باکووری ئەو وڵاتە، ئەو ناوچەیەیان چۆڵ کرد، پرسی پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردەکانیان بردە ژێر پرسیارەوە و پێی وایە هەبوونی ئەمریکا لە سووریا لە بەر بەرژەوەندی سیاسی و ئابوورییە.

 یەکێک لە لێکۆڵەرەکانی ئەو ڕێکخراوە بە ناوی بندۆ بە بۆنەی پاڵپشتی نەکردنی کوردەکانی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە لە کاتی هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەوان، لە ئەمریکا ڕەخنەی گرتووە و نووسی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچە پاکتاوی ڕەگەزی کوردەکانی سووریا لەلایەن تورکیا و تیرۆریستەکانەوەی بەدواوە بووە.

ناوبراو ئەمریکای لاواز لە بەرانبەر سەرەڕۆییەکانی تورکیا لە سووریا وەسف کردووە، لە حاڵێکدا کە بە گەمارۆدانی سووریا، خەڵکی ئەو وڵاتە و تەنانەت کوردەکانیشی لە باری ئابوورییەوە خستووەتە تەنگەوە.

News Code 33885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =