بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی ئایدینلیک، دادستێنی کۆماری تورکیا لە غازی عەنتاب فەرمانی دەستگیری و زیندانی کردنی خۆرشید بەسلە و عەدنان ئەرۆڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی غازی عەنتابی و سەر بە پارتی دوو ئەندامی پارتی کۆماری گەل (CHP)ی ئەو وڵاتە کۆماری گەل (CHP)ی ئەو وڵاتەی بە تاوانی هاوکاری کردنی پەکەکە دەرکرد.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئەو دوو ئەندامەی جەهەپە هاوکاتی دەستگیرکرانی ٣١ چالاکی مەدەنی و سیاسیی کورد لە غازی عەنتاب بە تاوانی ئیدارەی پێکهاتەی شاریی پەکەکە و رێبەری ئەندامی ئەو گرووپە لە زیندانەکانی تورکیا دەستگیر کرابوون و لە سزانامەیاندا وەک ئەندامانی پەلەبەرزی پەکەکە ناسێندراون.
Your Comment