جەهەپە
-
تورکیا لەساڵی 2026دا چی بەسەر دێت؟
گۆڤاری ڕیکاپ بەپێی گفتوگۆ لەگەڵ کارناسان و توێژەرانی ناسراوەی بواری تورکیا، هەوڵی داوە وێنایەک لە تورکیا لە ساڵی 2026 ئاراستەی بکات و دەنووسێ: 2026 بۆ تورکیا ساڵێکی پڕ ئاستەنگ و ململانێ دەبێت.
-
بەکرخان: ئەگەر دۆسیەی بکوژەکانی کورد بکەینەوە جەهەپە لە هەموان خراپترە
تونجەر بەکرخان، بە کاردانەوەی توند بە لێدوانەکانی ئوزگور ئوزەل سەبارەت بە ساندرۆمی ستۆکهۆڵم قسەکانی ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی نێوان دەم پارتی و پارتی جووڵەی نەتەوەیی " سووکایەتی کوردەکان" وەسف کرد و وتی ئەگەر بڕیار بێت دۆسیەی کوردەکان بکرێتەوە، دۆسیەی پارتی کۆماری خوازەکان لە هەموویان قورسترە.
-
ئۆجەلان: ناوەڕۆکی دیدارەکانی ئیمرالی بڵاوبکرێتەوە
مێهمێت ئۆجەلان برای سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە، خوازیاری بڵاوکردنەوەی هەموو وردەکارییەکانی دیداری وەفدی پەرلەمانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوو و جەختی کرد: سیاسەتی شاردنەوە، ڕەوتی چارەسەریی پرسی کورد لاواز دەکات.
-
ئوزگور ئوزەل: ئەردۆغان پیاوی ترامپە
بیست و دووهەمین کۆنگرەی جەهەپە لە ئەنقەرە بەڕێوە چوو و ئوزگور ئوزەل جارێکی دیکە بە دەنگی یەکلایی پەرلەمانتاران بووە سەرۆکی ئەو پارتە و لە لێدوانەکەیدا وتی: ئەردۆغان پیاوی ترامپە.
-
ئۆجەلان: کوردستانی سووریا هێڵی سووری منە
ئەندامێکی وەفدی ئیمرالی لە زمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە وتی کە سەرۆکی پێشووی پەکەکە لە دوادیداریدا سووریا و کوردستانی سووریای بە "هێڵی سووری خۆی" زانیوە و جەختی لە گرینگیی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەیە کردووە.
-
داهاتی 2 ملیاردی و 320 ملیۆن دۆلاری ئەردۆغان لە نەوتی هەرێمی کوردستان
نوێنەری پارتی کۆماری گەلی(CHP) بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەگەلێک ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەردۆغان لە ماوەی ساڵانی 2014 تا 2018 لە بری گواستنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان، 2 ملیارد و 320 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.
-
ئاشتەوایی بێ چارەسەریی پرسی کورد نامومکینە
ئەحمەد ئۆزەر شارەوانی ئەسنیۆرتی ئەستەنبۆڵ و مامۆستای زانکۆ، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی، خوازیاری هەنگاوی پراتیگی بوو و ڕایگەیاند: ئاشتەوایی تەنیا بە چارەسەریی پرسی کورد و دیمەکراتیزەبوونی تورکیا مومکینە
-
ئیمام ئۆغڵوو لە زیندانەوە گوسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
شارەوانی ئەستەنبۆڵ سەر لە بەیانی ئەوڕۆ لە زیندانی سیلیوێرییەوە بۆ دووەمین جار گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
-
ئەردۆغان هەموو بەرهەڵستکارانی دەستبەسەر دەکات
پۆلیسی توركیا، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ئیزمیر و 120 بەرپرسی سەر بە پارتی گەلی كۆماری جەهەپە، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیای دەستگیر كرد.
-
گردبوونەوەی هەزاران کەس لە ئەنقەرە بۆ ئازادی ئیمام ئۆغڵۆ
هەزاران هاووڵاتی لە وەڵامی بانگهێشتی شارەوانی ئەنقەرە لە چانکایا بۆ پاڵپشتی لە ئازادکرانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، بەربژێری زیندانیکراوی سەرۆک کۆماریی تورکیا لە پارتی جەهەپە، گردبوونەوە.