بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاشار یاکیس وەزیری دەرەوەی پێشووی تورکیا لە یادداشتێکدا وتوویە کە دەوڵەتی سووریا خەریکی دانوستان لەگەڵ کوردەکانە تا بزانێت چلۆن دەتوانێت ئەوان لە ناو پێکهاتەی داهاتووی وڵات جێ بکاتەوە بەڵام ئەمریکا دەیەوێت لە کوردەکان وەکوو ئامێری گوشار دژی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەکار بهێنێت.
ناوبراو لە یادداشتەکەی خۆیدا کە لە گۆڤاری عەرەب نیوز بڵاو بووەتەوە، پێی وایە کوردەکان لە سەر بنەمای پاڵپشتییەک کە ئەمریکا و ڕووسیا لێیان دەکەن تێدەکۆشن تواناییەکانی خۆیان ببەنە سەرەوە بەڵام تا تەواو بوونی یاری لە سووریا ڕێگای زۆر ماوە و ئەکتەری جیاواز لە سووریا بۆ دیاری کردنی چارەنووسی کۆتایی هەوڵ دەکەن.
لە ڕوانگەی ئەوەوە، هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی تورکیا جیاواز لە هەڵسەکەوتی لەگەڵ کوردی سووریایە. وەزیری دەرەوەی پێشووی تورکیا دەڵێت ئەمریکا پەکەکە بە گرووپێکی تیرۆریستی دەناسێت و تەنانەت لە دەستگیر کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە و گواستنەوەی لە کێنیاوە بۆ تورکیا یارمەتیدەری تورکیا بوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکی هەر جۆرە پێوەندیەکی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا لە گەڵ پەکەکە ڕەت دەکەنەوە.
بۆچوونی ئێوە