بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە CNN TURK، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بەر لە سەفەری بۆ ئازەربایجان، سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی ئەدلەب ڕایگەیاند: نەخشەڕێی ئێمە ڕوون و ئاشکرایە. پرسی ئەدلەب دەبێ چارەسەر بکەین و لەوبارەیەوە هاوکات پەیوەندیی وەزیران و دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا و ڕووسیا، لە گەڵ بەڕێز پووتین دیدار دەکەم.
ئەردۆغان هەروەها سەبارەت بە داخرانی سنوورەکانی ئێران – تورکیا لە دوای پەرەسەندنی کرۆناڤایرووس، ڕوونی کردەوە: ئێمە لەوبارەیەوە ناچار لە ڕەچاوکردنی بڕیار و ڕێوشوێنەکانی وەزارەتی تەندروستی تورکیان و ئەوی لە پەیوەندی لە گەڵ ئێران ئەنجام دراوە، بڕیاری وەزارەتی تەندروستی بووە. هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست گیراوەتە بەر و تەنانەت ئەو هاووڵاتیانەی لە چینەوە گەڕاونەتەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی چارەسەریان بۆ دەکرێت و لەوبارەیەوە هیچ گومانێکمان نییە.
بۆچوونی ئێوە