مەرجەکانی بۆڵتۆن بۆ پاراستنی کوردی سووریا قبووڵ ناکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی کۆشکی سپی بە هاندانی ئەنقەرە بۆ ڕاهاتن و چاوپۆشی لە پرسی یەکینە کوردەکانی پاراستنی گەل، تووشی هەڵەیەکی گەورە هاتووە و ئێمە مەرجەکانی ئەو قبووڵ ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە قبووڵ نەکردنی مەرجەکانی جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی کۆشکی سپی سەبارەت بە سووریا هەواڵی دا.

شایانی باسە کە بۆڵتۆن بەر لە سەفەری ئەمڕۆ (سێ‌شەممە)ی بۆ تورکیا ڕایگەیاند کە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا تەنیا کاتێک ئەنجام دەدرێت کە دەوڵەتی ئەنقەرە سەبارەت بە هێرش نەکردنە سەر یەکینە کوردەکانی پاراستنی گەل گەڕەنتی و بەڵێن بدات.

ناوبراو هەروەها دەرچوون لە سووریای گرێ داوە بە مەرجی شکست دانی پاشماوەی داعش.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەردۆغان لە وەڵامی بۆڵتۆن دا وێرای بە "هەڵەی گەورە" وەسف کردنی لێدوانەکانی ئەو، جەختی کرد کە تورکیا هیچکات سەبارەت بە پرسی یەکێنە کوردەکانی پاراستنی گەلی سووریا دانوستان و ڕێککەوتن ناکات.

وتیشی: دەنگگەلی جۆراوجۆر لە دەوڵەتی ئەمریکا دەبیستین و بۆ ئێمە لێدوانەکانی ترامپ پێوەر و سەرچاوەیە.

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە یەکینەکانی پاراستنی گەل هیچ جیاوازییەکیان لە گەڵ پەکەکەدا نییە، ڕایگەیاند: بە زوویی تورکیا تیرۆریستان لە ناو خاکی سووریادا لە ناو دەبات.

ناوبراو ئیدعایشی کرد کە لایەنگرانی پەکەکە دزریان کردۆتە نێوان هێلەک زەردەکانی فەڕەنسەشدا و ئەو بزووتنەوە بەمزووانە وڵاتانی دیکەش تێوە دەگلێنێت.

شایانی باسە کە تورکیا تا بەر لە ڕاگەیاندنی بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە بردنە دەرەوەی هێزەکانی لە سووریا دەیەویست هێرش بکاتە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە لە رۆژهەڵاتی فورات، بەڵام دواتر ئەو ئۆپەراسیۆنە دواخرا و ڕاگەیێندرا کە لە پێناو لە ناوبردنی یەکجاریی داعش لە سووریا کاتی ئۆپەراسیۆنەکە دوا دەخرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا وەک هێزێکی تیرۆریستی و لقێکی پەکەکە لە یەکێنەکانی کوردی پاراستنی گەلی سووریا دەڕوانێت.

News Code 24186

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha