بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەمید شەهریاری لە کۆڕبەندی زانستیی "پێگەناسیی نزیکایەتی مەزهەبەکان لە هەلومەرجی ئێستادا" کە لە توێژینگەی کۆمەڵەی نزیکایەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان بەڕێوە چووە، ڕایگەیانەد: الامان وایە نزیکایەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان بە مانا نزیکایەتی خاوەن مەزهەبە ئیسلامییەکانە. کەواتە نزیکایەتی بە واتای یەکبوون لە باوەڕ، فێقهـ و مێژوو نییە و بڕیار نییە هەموو مەزهەبەکان ببنە یەک. هەر بۆیە شیعەسازی پڕۆژەی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە و سوننەسازیش نابێ پڕۆژەی هیچ وڵاتێک بێت، چونکە بڕیار نییە هەموو مەزهەبێکی یەکەمان هەبێت.
ئەمینداری کۆمەڵەی نزیکایەتی مەزهەبەکان لە درێژەدا بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی چلەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی لە ساڵی داهاتوودا، ڕاشیگەیاند: ئەم نزیکایەتییە چل ساڵ سەرکەوتوو بووە، واتە توانیومانە نمانەیەکی سەرکەوتوو لە نیزامی کۆماری ئیسلامی بۆ یەکگرتوویی شیعە و سوننە و مەزهەبەکانی تری ئیسلامیمان هەبێت و کێشەیەکی ئەوتوو لە نێوانماندا نەبووە و بگرە لە شەڕی 12 ڕۆژەشدا سەلماندرا کە گەل و مەزهەبە جۆراوجۆرەکانی نزامی کۆماری ئیسلامی لەپشتی یەک وەستاون.
حوجەتولئیسلام شەهریاری قورئان، نەریتی پێغەمبەر(دخ) و خۆشەویستی ئەهلی بەیتی بە سێ توخمی هاوبەشی نێوان مەزهەبەکانی شیعە و سوننە زانی و جەختی کرد: ڕێبەری ئێران فەرموویان کە پێداگریی ئێمە لەسەر یەکگرتوویی، بەو هۆیەیە کە دوژمن پێداگر و دووپاتی دەکاتەوە؛ کەواتە دووپاتکردنەوەکێشەی نییە و پێویستە ئێمە هاوبەشییەکانمان بەردەوام دووپات بکەینەوە و جەختی لێ بکەین.
ناوبراو بیری هێنایەوە: فازی دووەمی نزیکایەتی مەزهەبەکان لە پەنای تەرکیز لەسەر هاوبەشییەکان، باسکردن لە ناکۆکییەکانە، چونکە ناکۆکی ل سروشتی مرۆڤدایە و ئەوڕۆکە جیاوازە لە ڕەنگە بیست ساڵی ڕابردوو و کۆبوونەوە تایبەتییەکان لەسای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە کۆبوونەوەی گشتی.
ئەمینداری کۆمەڵەی نزیکایەتی مەزهەبەکان سەبارەت بە شێوەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ناکۆکییەکان، ڕوونی کردەوە: شێوەی یەکەم ئەوەیە کە ئێمە ناکۆکییەکانمان بۆ پێشگری لە هەڵگیرسانی شەڕ بشارینەوە و ئەمەش لە خۆیدا لایەنێکی پۆزێتیڤی هەیە کە پێش لە ئاژاوە دەگرێت و دیارە لە سەردەمێکدا کە میدیاکان بەو ڕادەیە پەرەیان سەندووە ئەوە دەتوانێت شێوەیەکی گونجاو بێت. شێوەی دووەم، چاپۆشی لە ناکۆکییەکانە. واتە نایشارینەوە و بێدەنگی لێ دێنین. لایەنی پۆزێتیڤی ئەو هەڵوێستەش پێشگری لە دوژمنایەتییە؛ لە کاتێکدا کە دوژمن ئامادەیە و دژ بە ئێمە وەستاوە، باش نییە کە سەبارەت بە ناکۆکییەکان قسە بکەین.
زیادیشی کرد: ئەوڕۆکە دەبێ شێوەی سێهەم تاقی بکەینەوە؛ واتە دەبێ بە ڕێگەیەکدا بڕۆین کە هاوکاتی قسەکردن لە ناکۆکییەکان، زیان بە بەرژەوەندییەکان هیچ لا نەگات و نەبێتە هۆی ئاژاوە و گەشاندنەوەی ئاگری دوژمن. گفتوگۆی ئەمجارە نک بۆ شیعەسازی یان سوننەسازی، بەڵکوو بۆ ئیدارەکردنی ناکۆکییەکانە و گوتاری ئاشتی ئاراستە دەکرێ و پەرە بە گوتاری حەقیقەت کە گوتاری تۆکمەیی و دژە تەکفیری و تیرۆرە بدرێت و ئەمە بکرێتە پڕۆژەی داهاتیووی نزیکایەتی مەزهەبەکانە.
Your Comment