AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٢ ١١:٥٤

چ حکوومەتێک ناهێڵێ ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق جێبەجێ ببێت

چ حکوومەتێک ناهێڵێ ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق جێبەجێ ببێت

تورکیا بە زیاد کردنەوەی گوشاری سیاسی و سەربازی لەسەر دیمەشق و هێزەکانی هەسەدە، ڕێککەوتنی لەرزۆکی ئاوێتە بوونی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریای تا سەروبەندی هەڵوەشاندنەوە بردووە؛ ڕێککەوتنێک کە سەرنەکەوتنی دەبێتە هۆی چڕ بوونەوەی ناسەقامگیری لە ناوچەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان دیمەشق و هێزەکانی هەسەدە ڕۆژ بەڕۆژ لەرزۆک تر دەبێتەوە ئەگەر ئەو ڕەوتە درێژەی هەبێت، ئەگەری سەرهەڵدانی توندوتیژی بە شێوەی جیدی لە ئارادایە. هەسەدە لە مانگەکانی ڕابردوودا لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق سەبارەت بە شێوەی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی مانگی مارس کە بە پێی ئەوە بڕیارە ئەو هێزانە لە ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا ئاوێتە ببن، دانوستانی کردووە. بەڵام بێ متمانەیی قووڵ بە ناوەندگەرایی حکومەتی ناوەندی و هەروەها کوشتوبڕی فیرقەیی ئەم دواییە، بڕوای هەسەدە بە توانایی دیمەشق لە پارێزوانی لە کەمینەکان لەوناە کوردەکانی بەتوندی لاواز کردووەتەوە.

تورکیا دۆخەکە پێچراوتر دەکاتەوە

دەستێوەردان و گوشاری تورکیا دۆخەکەی خراپتر کردووەتەوە. ئەنقەرە، ناوەکی سەرەکی هەسەدە واتا یەپەگە بە درێژەی پێکاهتەی پەکەکە دەزانێت؛ بۆیە تورکیا ڕایگەیاندووە کە بوونی ئەو هێزانە لە سنوورە باشووریەکانی تەحەمول ناکات.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە 7ی دیسەمبەر پاگەندەی کرد کە هەسەدە هیچ ویستێکی بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاوێتە بوونی مانگی مارس نییە. بەرپرسانی ئەمنیەتی تورکیاش جەختیان کردووە کە پێدانی پۆستی فەرماندەیی بە بەرپرسانی یەپەگە لە ئەرتەشی سووریا قبووڵ ناکەن. ئەنقەرە هەروەها داوا لە دیمەشق دەکات کە هێزەکانی هەسەدە بە شێوەی تاکەیی و نە لە چوارچێوەی یەکینەی پتەو بباتە نێو ئەرتەشەوە؛ لە حاڵێکدا هەسەدە لەسەر پاراستنی یەکەکانی خۆی پێداگری دەکات.

ناردنی هێز و جیهازاتی تورکیا بۆ کوردستانی سووریا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێدیاکانی تورکیا، ئەگەر هەسەدە تا کۆتایی ساڵ لە ئەرتەشی سووریا ئاوێتە نەبێت، دیمەشق ئۆپراسیۆنێک دەست پێدەکات و تورکیا پاڵپشتی دەکات. لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەنقەرە ئامادەیە لە ئەگەری پێویستدا، پاڵپشتی پێویست لە ئۆپراسیۆنی ئەرتەشی سووریا پێشکەش بکات.

هاوکات، وێنە بڵاو کراوەکان لە باکووری سووریا نیشانی دەدات کە ئەرتەشی تورکیا کاروانی زرێپۆشی قورس و سەدان سەرباز لە عەفرین، کۆبانێ و باکووری حەلەبەوە هێناوەتە نێو خاکی سووریا. ئەو ناوچە ئەگەرجی بە فەرمی بەشێک لە سووریایە، بەڵام لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا و گرووپەکانی سەر بە ئەنقەرە وەکوو ئەرتەشی نەتەوەیی سووریایە؛ گرووپگەلێک کە بە شێوەی فەرمی لە پێکهاتەی هێزە چەکدارەکانی سووریا ئاوێتە بوون، هەرچەندە ئاستی پابەند بوونی ئەوان بە فەرمان گرتن لە دیمەشق جێگای گومانە.

بە وتەی سەرچاوە خۆجەییەکان، کاروانێک بریتی لە زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی قورس و مامناوەند چوونەتە ئەو ناوچە. وادیارە ئەو جموجوڵانە زیاتر بۆ نواندنی هێزە تا دەسپێکی هێرشێکی سەربازی بەپەلە.

بژاردەی دژوار بۆ دیمەشق

تورکیا دزەیەکەی بەرچاوی لەسەر دیمەشق هەیە و بە بۆنەی بوونی هێزە بە وەکالەتی لە پێکهاتەی ئەرتەشی سووریا، مەیدانی مانۆڕی حکومەتی نوێی سووریای سنووردار کردووەتەوە. ئەگەر دیمەشق ئامادەی پێدانی هیچ جۆرە خاڵێک بە هەسەدە نەبێت، مەترسی پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە نێوان لایەنەکان زیاد دەبێتەوە. هەرچەندە هیچ یەکە لە دوو لایەنەکە هەڕەشەی ئاشکرایان سەبارەت بە دەسپێکی شەڕی بەربڵاو نەهێناوەتە ئاراوە، بەڵام لە مانگی ئووتەوە تا ئیستا چەندین پێکدادان ڕووی داوە.

ئەگەر تورکیا بیەوێت دەستێوەردان بکات، لەوانەیە لە ڕێگای یەکەکانی سەر بە ئەرتەشی نەتەوەیی سووریاوە ئەو کارە بکات، نەک ڕاستەوخۆ. لە ئەو حاڵەتەدا، حکومەتی سووریا ناچار دەبێت لە نێوان دوو بژاردەی دژواردا یەکێکیان هەڵببژێرێت:

1. هاوڕێی لەگەڵ هەوڵەکانی هێزە بەوەکالەتەکانی تورکیا کە دەتوانێت ئاڵۆزی ئابووری بەربڵاوتر بکاتەوە و سەقامگیری لەرزۆکی وڵاتەکە بخاتە مەترسیەوە؛

2. یا ڕاگەیاندنی هاوبەش نەبوون لەگەڵ هەوڵەکانی ئەوان کە مەترسی چڕ بوونەوەی ئاڵۆزی لەگەڵ تورکیا و هەروەها سەرهەڵدانی درزی ناوخۆیی لە ئەرتەشی سووریای بەدواوە دەبێت.

ڕۆڵی ئەمریکا لە کۆنترۆڵی دەستێوەردانی تورکیا

ئەمریکا ڕۆڵی ناوبژیوانی سەرەکی لە گفتوگۆکانی هەسەدە و دیمەشق بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی مانگی مارس هەبووە. بە پێی ئەوەی کە هەسەدە هێشتا هێزی زەوینی سەرەکی ئەمریکا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش دێتە ئەژمار، واشنتۆن پێی خۆشە ڕێگری بکات لە خەساردان لە ئەو هێزانە.

لە ساڵی 2019، دەوڵەتی ترامپ هەندێک بەرپرسانی تورکیای بەهۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سووریای گەمارۆ داوە. ئەو کەسانە کە گەمارۆ دراون کەسان یان ناوەندگەلێکن کە هەڕەشەن لەسەر ئاسایش، سەقامگیری یان یەکپارچەیی خاکی سووریا.



News ID 57854

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha