AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٤ ١٨:٥٠

یاریزانی بۆکانی میدالی زێڕی جیهانی دامەی بردەوە

یاریزانی بۆکانی میدالی زێڕی جیهانی دامەی بردەوە

سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی بۆکان وتی: فاروق مام عەبدوڵڵا دامەبازی ئەو شارە لە کێبەرکێی جیهانی دامەدا توانی پلەی پاڵەوانێتی و میداڵی زێڕی جیهانی مسۆگەر بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد نەسروڵڵاهی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە کێبەرکێی جیهانی دامە لە وڵاتی کوەیت بە بەشداریی 62 یاریزان لە وڵاتانی کوەیت، قەتەر، فەلەستین، ئیمارات، عەرەبستان، عێراق، لوبنان، تورکیا و ئێران، فاروق مام عەبدوڵڵا دامەبازی بۆکانی، توانی پلەی پاڵەوانێتی و میداڵی زێڕی ئەو کێبەرکێیانە مسۆگەر بکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: فاروق مام عەبدوڵڵا لە یاریزانانی ناسراوە ئەو بوارەیە و پێشتریش لە ڕکابەرییە ناوچەیی و نیشتمانییەکاندا خەڵاتی جۆراوجۆری بردۆتەوە.

News ID 57907

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha