AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٤ ١٩:٣٨

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران: ئێران دژی پلانی ترامپ بۆ قەفقازە

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران: ئێران دژی پلانی ترامپ بۆ قەفقازە

ڕاوێژکاری ڕیبەری ئێران، سەبارەت بە پلانی ناسراو بە "ترامپ" بۆ قەفقاز، وتی: ئەو پلانە هەمان "داڵانی زەنگەزوور"ە و کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی دژی ڕادەوەستێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی لە دیداری گریگۆر هاکۆپیان، باڵوێزی ئەرمەنستان لە تاران، سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆیان کرد.

ویلایەتی لەو دیدارەدا اپلانی ناسراو بە "ترامپ"ی بۆ قەفقاز بە هەمان پلانی "دالانی زەنگەزوور" زانی و وتی: ئێران هەر لە سەرەتای باسکرانی پلانی دالانی زەنگەزوور بە توندی دژایەتی خۆی بۆ گۆڕینی سنوورەکان و گۆڕانکاریگەلێک کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر وڵات، دەربڕی و ئێستاش بە توندی لە دژی ئەو پلانە دەوەستێت.

وتیشی: هۆکاری سەرەکیی دژایەتی ئێران لەگەڵ ئەو پلانە، ڕێخۆشبوون بۆ ئامادەبوونی ناتۆ لە باکووری ئێران و کەوتنە مەترسیی ئاسایشی باکووری ئێران و باشووری ڕووسیایە.

News ID 57909

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha