AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٤ ١٨:٤٨

بیستەمین خولی فیستیڤاڵی شانۆی کوردی گەیشتە کۆتایی

بیستەمین خولی فیستیڤاڵی شانۆی کوردی گەیشتە کۆتایی

ڕیوڕەسمی کۆتایی بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردی سەقز بە بەشداریی بەرپرسانی فەرهەنگی و لایەنگرانی هونەری شانۆ لە پەردیسی سینەمایی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردی سەقز، وێڕای بەرز نرخاندنی هەموو گرووپە بەشداربووەکان، باشترینەکانی ئەم خولە خەڵات کران.

بەپێی بڕیاری لیژنەی داوەری شانۆی "شەوێک له بیرنەکراو" لە دەرهێنانی "خەڵات نەوزاد" لە حەڵەبجەی هەرێمی کوردستان و شانۆی "نازی ئاوا" لە نووسین و دەرهێنانی "کامران جەباری" و "یاسر هاشم‌زاده" لە بیجاڕ وەک بەرهەمە هەڵبژاردراوەکانی ئەم خولە بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر دەست‌نیشان کران.

ئەم ڕووداوە فەرهەنگی-هونەرییە ڕۆژی چوارشەممە (19ی سەرماوەز) بە بەشداریی 7 گرووپی ناوخۆیی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، بیجاڕ، سنە، دیواندەرە و بەرهەمێکی هاوبەش لە سەقز و مەهاباد و 5 گرووپی دەرەوەیی لە هەرێمی کوردستان، کوردستانی سووریا و کوردستانی سووریا، دەستی پێکردبوو.

بیستەمین خولی فیستیڤاڵی شانۆی کوردی گەیشتە کۆتایی

News ID 57908

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha