AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٤ ١٥:٣٠

پیلانی ئیسڕائیل و هەندێ وڵات بۆ دابەش کردنی سووریا

پیلانی ئیسڕائیل و هەندێ وڵات بۆ دابەش کردنی سووریا

شرۆڤەکارێکی سووری ئاماژەی بە پلانی ڕژێمی زایۆنی و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە بۆ دابەشکردنی ئەو وڵاتە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد تووتەنجی شرۆڤەکاری سووری جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا، ڕژێمی زایۆنی و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس بە پشتیوانی لە پلانی گوماناوی دژ بە یەکگرتوویی ئەو وڵاتە، هەوڵی دابەشکردنی سووریا دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو پلانانەی کە لەدژی سووریا دادەڕێژرێت، یەکێتی نیشتمانی و دامەزراوەکانی حوکمڕانی دەکەنە ئامانج.

توتانجی جەختی لەوە کردەوە: دەستێوەردانەکانی دەرەکی بە ئامانجی سەپاندنی هاوکێشە نوێیەکانە کە هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندی لایەنەکانی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە و دژی بەرژەوەندی نەتەوەی سووریا.

ناوبراو ڕایگەیاند: گرووپە نیشتمانییەکان لە سووریا دەبێ لە دژی ئەم پلانانە بوەستن. پووچەڵکردنەوەی پیلانی دابەشکردنی سوریا پێویستی بە هۆشیاری گشتی هەیە.

News ID 57903

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha