بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی RIA Novosti ئاماژەی بەوە کردووە: ئاژانسەکە پشکنینەکانی لە ئێران دەستپێکردووەتەوە، بەڵام دەستی بە دامەزراوە سەرەکییەکان ناگات.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمە گرنگترین پرسێکە کە لە ئێستادا لە ئێران ڕووبەڕووی دەبینەوە. ئێمە توانیومانە دەست بە پشکنینەکان بکەینەوە، بەڵام هێشتا دەستمان بە سایتە سەرەکییەکان نەگەیشتووە.
ڕۆژی چوارشەممە 11ی ئەم مانگە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران ڕێگەی بە پشکنەرانی ئەو دەزگایە نەداوە بچنە ناو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، کە ئیسرائیل و ئەمریکا بۆردومانیان کردووە.
گرۆسی وتبووی: دەستنەگەیشتن بە ئەم ماددە ئەتۆمییە لەلایەن ئاژانسەوە بۆ ماوەی پێنج مانگ بەو مانایەیە کە پشتڕاستکردنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دواخراوە.
ڕێکخراوەکە هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە هەندێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان پشکنیوە کە لە ماوەی شەڕی سەپێندراوی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل و هێرشی ئەمریکادا زیانیان پێنەگەیشتووە.
Your Comment