بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی محەمەد نایینی وتەبێژی سپای پاسداران سەبارەت بە دەستکەوتە نوێیەکانی بواری بەرگری و ئەمنیەتی سپا وتی: بەدڵنیاییەوە لە بواری جیاواز لەوانە چەک، تاکتتیک و پلان داڕشتن دەستکەوتی نوێمان هەیە.
ناوبراو وتیشی: ئەگەر شەڕیک ڕوو بدات دوژمن بەرەوڕووی توان و هێزی نوێ لە بواری جیاوازی ئێمە دەبێتەوە؛ بەڵام ئەبێ ئەوانە لە شەڕدا ئەزموون بکەین و دوژمنیش ئەبێ هەر لەوێ ئاسەواری ئەو گۆڕنکاریانە ببینێت.
وتەبێژی سپای پاسداران وتی: بەدڵنیاییەوە ئەگەر شەڕێک دەست پێبکات دوژمن لەگەڵ توان و هێزی نوێ لە بواری جیاوازی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێت.
News ID 57900
Your Comment