دۆناڵد ترامپ
-
بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا:
ترامپ سەرکەوێت ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دەکشێتەوە
مایکڵ کاگینز، بەرپرسی سەربازیی پێشووی ئەمریکا هوشداری دا، کە لە ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا دەکشێتەوە.
-
توێژینەوەیەک شرۆڤەی دەکات؛
کامالا هەریس ببێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵوێستی هەمبەر کوردی سووریا چۆن دەبێت
کاملا هەریس، بەربژێری دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 2024 ی ئەمریکا بەردانی پشتی کوردی سووریای خەیانەت وەسف کردووە، بەڵام نایەوێت پێوەندی لەگەڵ کوردەکان خەسار لە پێوەندی واشنتۆن و ئەنقەرە بدات.
-
ڕاوێژکارێکی ترامپ دەریخست؛
ئەردۆغان، ترامپی بۆ هاوکاری نەکردنی کوردی سووریا فریو دا
ژێنراڵ هێربێرت مەک ماستر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کاتی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ دەڵێت ، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەو کاتەدا زۆر هەوڵی دا بۆ فریودانی ترامپ و ڕازی کردنی بۆ پڕچەک نەکردنی کوردەکان لە سووریا.
-
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند:
ئێران هێرشی سایبری بۆ سەر بانگەشەی هەڵبژاردنیی ترامپی ڕەت کردەوە
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕۆڵی تاران لە هاکی گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد گترامپی ڕەت کردەوە و جەختی کرد: دەوڵەتی ئێران هیچ ئامانج و ئەنگێزەیەکی بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نییە.
-
باقری لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی:
جەنایەتی تیرۆری سەردار سولەیمان لە دادگا شوێنگیری دەکەین
سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: جەنایەتی تیرۆری سەردار سولەیمان لە دادگا ناوخۆییەکانی ئێران شوێنگیری دەکرێت.
-
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند:
تێوەگلانی ئێران لە تیرۆری ترامپ درۆی بێ بنەمایە
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی قسە و باسەکانی سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە تیرۆرکردنی ترامپی دایەوە و جەختی لەوە کردەوە: ئەم تۆمەتانە بێ بنەما و ڕقەبەرانەن.
-
لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا؛
تیرۆری ترامپ لە پێنسلڤانیا/ ڕزگاری بوو
دۆناڵد ترامپ لەکاتی وتەدانێکیدا لە گردبوونەوەی هەڵبژاردنەکانیدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەقەی لێکرا، بەڵام ڕزگاری بوو.
-
توێژینگەیەکی جیهانی شرۆڤەی کرد؛
سەرکەوتنی ترامپ؛ دەرفەتی ئەردۆغان بۆ کۆنتڕۆڵی کوردستانی عێراق و سووریا
دامەزراوەی بروکینگز هۆشداریی دا گەڕانەوەی ترامپ بۆ کۆشکی سپی دەبێتە هەلێک بۆ کۆنترۆڵی زیاتر تورکیا بەسەر ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا .
-
وتەبێژی یەپەگە؛
کوردی سووریا نیگەرانە لە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترامپ
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل دەڵێت هیوادارە کە لە ئەگەری هەڵبژاردنی ترامپ، دیسانەوە هەوڵەکەی ساڵی 2019 بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا دووپات نەکاتەوە.
-
ناوەندی عەرەب لە واشنتۆن:
ترامپ سەرکەوێت، لەوانەیە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنەوە
ناوەندی بیری ناوەندی عەرەبی لە واشنتۆن ئەگەری دا کە هێزەکانی ئەمریکا لانیکەم تا کۆتایی ساڵی 2024 و سەرەتای 2025 لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا بمێننەوە بەڵام ئەگەر ترامپ سەرکەوێت، کشانەوەیان یەکلاییە.
-
هاوپەیوەند بە هێرش بۆ سەر عەین ئەسەد
ڕاوێژکارێکی ڕێبەری ئێران درۆیەکی ئەمریکا ئاشکرا دەکات
ڕاوێژکاری سیاسی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: ئۆپراسیۆنی مووشەکی بەربڵاو بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد کە گرینگترین بنکەی ئەمریکا لە عێراقە، بەتواوەتی لەناکاو ئەنجام دراوە.
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین:
سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا، هێزەکانی لە کوردستانی سووریا دەکێشێتەوە
سام هیلر پێی وایە جودا لە ئەوەی کە کێ دەبێتە براوەی هەڵبژاردنەکانی 2024 ی ئەمریکا، براوەکە لەوانەیە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بباتە دەرەوە.
-
جێگری دەسەڵاتی دادی ئێران ڕایگەیاند:
ترامپ، پەمپێئۆ و مەکنزی سێ تاوانباری سەرەکی دۆسیەی شەهید سولەیمانی
جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد وتی: حاجی قاسم سولەیمانی بە هەوڵەکانی پێگەی ستراتیژی ئێرانی لە ناوچەکە بەرز کردەوە و بەرەی بەرخۆدان قەرزداری هەوڵەکانی حاجی قاسمە.
-
لەلایەن دادگای گشتی و یاسایی تارانەوە؛
دەوڵەتی ئەمریکا و 41 کەسی دیکە هاوپەیەوەند بە دۆسیەی سەردار شەهید سولەیمانی سزا دران
دەوڵەتی ئەمریکا و 41 کەس و ناوەندی دیکە لە ئەمریکا بە هۆی جەنایەتی ئەنجام دراو بۆ شەهید کردنی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی بە پێدانی 49 ملیار و 770 ملیۆن دۆلار سزا دران.
-
دۆناڵد ترامپ بە هیچ لەونێک پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا نەکرد
بە گوێرەی کتێبی بیرەوەرییەکانی ئەندامی پێشووری کۆنگرە، دۆناڵد ترامپ بە سووک قسە کردن سەبارەت بە کوردەکانی سووریا وتبووی بۆچی دەبێ پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا بکات.
-
شرۆڤەکارانی سیاسی باسی دەکەن؛
کارتی لاوازی کوردەکان لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق
بە وتەی هەندێک شرۆڤکار، پشت بەستنی کورد بە ئەمریکا تەنیا ئامێرێکە کە کوردەکان لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق هەیانە. لە بەرانبەر دیمەشق سەبر لە بەرانبەر کێشەکان تەنیا ڕێگاچارە بۆ چارەسەری کێشەکان دەبینێت. کەواتە ڕێککەوتن لە داهاتوویەکی نزیک دوور لە چاوەڕوانییە.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ جۆزێف بورل:
هەڵسوکەوتی یەکێتی ئەورووپا، درێژەی سیاسەتی ناکارامەی ترامپە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەڵسوکەوتی ئەم مانگە دوایانەی یەکێتی ئەورووپا، درێژەی سیاسەتی ناکارامەی ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکایە کە زیاتر لە ڕابردوو بەردەوامی دان بە ستانداردی دووفاقەیی و ناڕاستبینانەیە.
-
ڕۆبێرت مالی:
بڕیاری ترامپ بۆ چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەڵەداوان بوو/ڕێککەوتن کاری دەکرد
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاورباری ئێران لە گفتوگۆیەکدا بە دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بەنماکانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئامادەیی واشنتۆن بۆ درێژەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران ، وتی: دیپلۆماسی هەرگیز کۆتایی نایە.
-
کەدخودایی:
شوێنگیری کردنی پەمپێئۆ و ترامپ بە تاوانی تیرۆری بەرپرسانی فەرمی ئێران درێژەی هەیە
ئەندامی مافزانی ئەنجومەنی نیگابان نووسی: شوێنگیری کردنی پەمپێئۆ و ترامپ بە تاوانی تیرۆری بەرپرسانی فەرمی ئێران و عێراق تا جێبەجێ کردنی دادپەروەری درێژەی هەیە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هاوتای فەرەنسی:
سیاسەتی شکست خواردووی ترامپ دووپات مەکەنەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوتای فەرەنسی خۆی وتی: سیاسەتی شکست خواردووی ترامپ دووپات مەکەنەوە.
-
پاشهاتەکانی تیرۆری بەغدا بەردەوامە؛
ترس لە تۆڵەسەندنەوەی ئێران؛ کۆشکی سپی پاراستنی هۆک و پەمپەئۆی درێژ کردەوە
کۆشکی سپی لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی ئێران رێوشوێنی ئەمنی بۆ پاراستنی هۆک و پەمپەئۆی درێژ کردەوە.
-
لە دادگای عێراقی ئەنجام درا؛
سکاڵای برای ئەبومەهدی موهەندیس لە دژی ترامپ و پەمپێئۆ
برای شەهید ئەبومەهدی موهەندیس لە دادگایەکی عێرای لە دژی دژی ئەو کەسە عێراقی و ئەمریکیانە کە لە نێوانیاندا ترامپ و کازمی هەیە، سکاڵای کرد.
-
بە بۆنەی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان؛
دەوڵەتی سوودانی دۆسیەی لێپرسینەوە لە ترامپ شوێنگیری بکات
ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند کە دەوڵەتی نوێی عێراق دۆسیەی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان شوێنگیری دەکات و لێپرسینەوە لە ترامپ دەکات.
-
لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەمریکی هاتە ئاراوە؛
ڕەئیسی: دەوڵەتی ترامپ و بایدن هیچ جیاوازییەکان نییە
سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئەمریکی جەختی کرد کە لە سیاسەتی سەپاندنی سیاسەتی دژە ئێرانی، جیاوازییەک لە نێوان دەوڵەتی ئێستا و پێشووی ئەمریکا نییە.
-
ڕێکخراوی ئەمریکی "کاتو" لێکی دایەوە؛
هۆکارەکانی دواخستنی تۆڵەی سەردار سولەیمانی/خەسار و زیانی زۆر لە عەین ئەسەد
شەهادەتی سەردار سولەیمانی ئەو وانەیەی فێری ئەمریکا کرد کە ئێران ڕکابەرێکی سەرسەختی چاوەڕوانی نەکراوە و تا ئێستا واشنتۆن تەنیا بە دوو هۆکار توانیویە لە دەستی هەوڵە تۆڵە کردنەوەکانی ئێران دەربچێت.
-
ناوەندی بیری "کوئینسی" لێکی دایەوە؛
هەڵەی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی چ بوو؟
شەهادەتی سەردار سولەیمانی و موهەندیس لە لایەن ئەمریکاوە بەس پێشێل کرانی سەروەریی عێڕاق نەبوو بەڵکوو عێراقییەکان ئەو دوو کەسە و حەشدی شەئبیان بە ڕزگارکەری خۆیان لە دەستی داعش دەزانی.
-
ڕافائێل گرۆسی:
کشانەوەی بەرەبەرەی ئێران لە بەڵێنەکانی بە واتای چێ کردنی چەکی ئەتۆمی نییە
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆیەکدا کە ئەمڕۆ لەلایەن ڕۆژنامەی ئیسپانیایی Pais بڵاو بووەوە، ڕایگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی بەرەبەرەی بەڵێنەکانی ئێران بە واتای چێ کردنی چەکی ئەتۆمی نییە.
-
بە بۆنەی گفتوگۆی ئەم دواییەی پەمپێئۆ لە دژی ئێران؛
ترامپ و پەمپێئۆ دوای تیرۆری حاجی قاسم چۆن ژیانیان تێپەڕ دەکەن؟
دەوڵەتی فیدراڵی ئەمریکا مانگانە دوو ملیۆن و سەد و حەفتا و ۆێنج هەزار دۆلار بۆ پارێزەری لە پەمپێئۆ و بەرپرسانی دیکە کە دەستیان لە تیرۆری سەردار سولەیمانی بوو، خەرج دەکات.
-
مێهر لێکی دایەوە؛
سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا لە دژی ئێران چۆن شکستی هێنا؟
ئەمریکا لە ڕەوتی بەڕێوە بردنی سیاسەتی زیاترین گوشار ئامانجەکانی خۆی بۆ گۆڕینی دەسەڵات و هەڵسوکەوتی ئێران لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکەس تا بردنی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستانەکانی ، دەست نەخست.
-
ڕوونکردنەوەی سەرۆکی پێشووی پێنتاگۆن:
بۆچی ترامپ بەدوای تیرۆری بەرپرسی باڵای سەربازی ئێران بوو؟
سەرۆکی پێشووی پێنتاگۆن لە کتێبی خۆیدا رایگەیاند کە ترامپ بە مەبەستی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ لەم وڵاتە، دەیویست بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران بکاتە ئامانج.