AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٣ ٠٧:٣٧

بژاردە دژوارەکانی بەردەم کوردی سووریا

بژاردە دژوارەکانی بەردەم کوردی سووریا

کێشە لەسەر داهاتووی سیاسی ناوچەکە، کۆنترۆڵی سەرچاوە نەوتیەکان و ڕکابەری ئەکتەرە ناوچەییەکان، ڕەوتی ئاشتی نێوان کورد و حکومەتی ناوەندی سووریای ڕاگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەش مانگ دوای ڕێککەوتنی مێژوویی 10ی مارسی 2025 ی نێوان مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، رەوتی ئاوێتە بوونی پێکهاتەی سەربازی و سیاسی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە حکومەتی تازەدامەزراوی دیمەشقی بەرەوڕووی بنبەست کردووەتەوە. ئەو ڕێککەوتنە کە بڕیار بوو ڕێگای ئاشتی ناوخۆیی و ئاوێتە بوونی سیاسی - ئەمنیەتی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی سووریا لە حکومەتی ناوەندی هەموار دەکات، لە کردەوەدا نەک هەر نەبووەتە هۆی کەم بوونەوەی ئاڵۆزیەکان بەڵکوو درزی ئێتنیکی، ناوچەیی و ڕکابەری ئەکتەرە دەرەکیەکانی چڕ کردووەتەوە.

ڕووخانی سیستەمی کۆن و ڕکابەری ئەکتەرە نوێیەکان

ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە دیسەمبەری 2024، هاوکێشەی دەسەڵەت لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی فراتی گۆڕیوە. هێزە کوردیەکان توانی بەشگەلێک لە کەناراوە باشووریەکانی ڕووباری فرات داگیر بکات، بەڵام خێرا لەگەڵ شۆڕشی هۆزە عەرەبەکان و هیرشی ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا بەرەوڕوو بووەوە.

لە ئاوەها دۆخێکدا، مەزڵۆم کۆبانێ ناچار بوو بۆ ڕاگرتنی قەیران و ڕێگری لە پێشڕەوی زیاتری هێزەکانی سەر بە ئەنقەرە، بەشە تازە داگیر کراوەکانی بەر بدات و هەموو هێزەکانی لە باکوور دابنێت.

لاواز بوونی یەکگرتوویی لە کوردستانی سووریا

ئەگەرچی ڕووخانی حکوومەتی ئەسەد بۆ زۆربەی دانیشتووانی کوردستانی سووریا بووە هۆی هیوا، بەڵام خۆشەویستی ئەحمەد شەرع لە نێوان کۆمەڵگای عەرەب بووە هۆی پێکهێنانی ناڕەزایەتی لە دژی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری. سکاڵای سەرەکی خۆپیشاندەران، هەوڵی کوردەکان بۆ سەرکەوتن و نیگەرانی لە فیدراڵیزمی شاراوە بوو.

دیمۆگرافی ناوچەکەش دژوارە:

کوردەکان لە دێرک و کۆبانێ زۆرینەن،

لە حەسەکە لەگەڵ عەرەبەکان زەوینیان بە شێوەی ناوچە ناوچە دابەش کردووە،

و لە ڕەققە نزیک بە 20 لەسەدی حەشیمەت پێک دەهێنن.

لە ئاوەها بەستێنێکدا، مەزڵۆم کۆبانێ ڕێککەوتنی ئاوێتە بوون لەگەڵ دیمەشقی ئامرازێک بۆ کەم کردنەوەی توندوتیژی کۆمەڵگای عەرەب و هەروەها بەڵگەیەکی سیاسی بۆ کڕینی کات وەسف دەکات.

ڕکابەری هۆزە عەرەبەیان و کۆنترۆڵی سەرچاوەکان

هەسەدە بە نزیک بە 75 هەزار هێز کە دوو لەسەر سێیان عەرەب و ناوەکی سەختی بریتی لە 30 هەزار هێزی یەپەگەیە، توانی پێکهاتەی پتەو پێک بهێنێت. بەڵام قەیرانی دێرەزوور لە ساڵی 2023 نیشانی دا کە ئەمەگی هۆزە عەرەبەکان تەواو نییە.

چڕ بوونەوەی ئاڵۆزی دوای کۆنگرەی حەسەکە

کۆنگرەی گرینگی حەسەکە لە 8ی ئووتی 2025 بە ئامادە بوونی نوێنەرانی کەمینە ئایینەکان لەوانە درۆزی و عەلەویەکان، لەسەر زەروورەتی پێکهێنانی سەربازی سێکۆلار و لامەرکەزی جەختی کرد؛ ڕوانگەیەک کە بە شێوەی راستەوخۆ دژی گەڵاڵەی دیمەشق بۆ پێکهێنانی کۆماری ئیسلامی سووریایە. کاردانەوەی دیمەشق و ئەنقەرە توند بوو: دیداری پلان داڕیژراوی نێوان مەزڵۆم کۆبانێ و وەزیری دەرەوەی سووریا هەڵوەشایەوە و تورکیا ڕایگەیاند کە لە ئەرتەشی نوێی سووریا پالپشتی دارایی و سەربازی دەکات.

ئەو هەوڵانە نیەگرانی قووڵی لە نێوان کوردەکان دروست کردووە؛ بەتایبەتی دوای رووداوەکان دژی کەمینەکانی ڕۆژاوای سووریا کە بە بڕوای ڕێبەران دەتوانێت ببێتە نموونەیەک بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ کوردەکان لە ئەگەری چەکدانان.

بەرچاوگەی داهاتوو: فیدراڵیزم، دابەش کردن یان گەڕانەوە بە ناوەندگەرایی؟

بژاردە بەردەمەکان کوردستانی سووریا پێچراوتر لە شەڕیکی ئاسایی لەسەر دەسەڵاتی نێوان ناوەند و دەوروبەرە. ئەو ناوچە بووەتە شوێنی تێکهەڵچوونی سێ ڕکابەری سەرەکی:

1. ناوەندگەرایی ئیسلامگەرایانەی دیمەشق هەمبەر گەڵاڵەی فیدراڵیزمی کوردەکان

2. کێشەی زۆرینەی عەرەب لەگەڵ کەمینە ئێتنیکیەکان،

3. شەڕی ژێئۆپۆلیتیکی ئیسرائیل، ئێران و تورکیا لەسەر دزە لە سووریا.

لە روانگەی هەندێک لە دیپلۆماتەکانەوە، تەنیا ڕێگاچارەی سەقامگیر، پێکهێنانی کوردستانی سووریا هاوشیوەی مۆدێلی عێراقە؛ بەڵام پەرتەوازەیی جوگرافیایی ناوچە کوردنشینەکان، عەرەب و تورکمانە جێگیر کراوەکان لە ناوچە داگیر کراوەکانی تورکیا و نەبوونی کۆدەنگی ناوچەیی، ئەو سیناریۆیەی زۆر دژوار کردووە.

قەیرانی ئاو و ئابووری؛ گوشاری پێکهاتەیی لەسەر ئیدارەی خۆسەر

سەرەڕای ئەوەی کە کوردستانی سووریا لە باری سەرچاوەکانی نەوت و گەنم دەوڵەمەندە، دەیان سیاسەتی هەڵەی دوەڵەت یئەسەد و کاولکردنی ژێرخانەکان لە شەڕ، گەشەی ناوچەکەی فەلەج کردووە.

دەستەوسان لە نێوان ئەکتەرە دەرەکییەکان

بەردەوام بوونی مانەوە و خۆبەڕێوەبەری ئیدارەی خۆسەر زیاتر لە هەر شتێک پێوەندی بە هاوکێشەی دەرەکی هەیە، چونکوو؛

تورکیا و عەرەبستان پاڵپشتی لە دەوڵەتی ئەحمەد شەرع دەکەن و بە توندی دژی هەر جۆرە فیدراڵیزمێکن.

فەرەنسا و تا رادەیەک یەکێتی ئەورووپا، هێشتا پاڵپشتی کوردەکانن.

ئەمریکا دوای چوونە دەرەوەی بەشێکی زۆر لە هیزەکانی، لە نێوان پاراستنی بەڵێنەکان بە کورد و خواست بە کەم کردنەوەی بوونی سەربازی لە ناوچەکە دوو دڵە.

ئیسرائیل پاڵپشتی لە گەڵاڵەی فیدرالیستی و بەردەوام بوونی ئەمریکا بە بەشێک لە ستراتیژی خۆی دەزانیت.

داهاتووی کوردستانی سووریا پێوەندی بە سێ هۆکار هەیە:

1.چارەنووسی حکوومەتی شەرع و توانایی ئەوان لە ڕێکخستنی پێکهاتەی حوکمڕانی سەقامگیر؛

2. ئاست و ڕادەی پاڵپشتی لە هەسەدە

3. شێوەی هاتن یا کشانەوەی تورکیا لە شەڕەکە.

News ID 57866

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha