بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، هاوکاتی جموجۆڵی سەربازی لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەڕێوەچوونی مانۆڕی هاوبەشی ئەو هێزانە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، کاروانێکی سەربازی ئەمریکایی کە پێکهاتووە لە ئۆتۆمبیل و چەکی قورس گەیشتە شاری حەسەکە و لەوێوە ڕەوانەی دیرەزور کرا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، کاروانی ناوبراو لەخۆگری تانک، ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، جیهازاتقورسی سەربازی و لوجیستیکی بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی سەربازیی لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش گەیشتۆتە ناوچە.
ئەو جموجۆڵ و مانۆڕە هاوبەشانە نیشاندەری گرژتربوونی ڕێوشوێنی ئەمنی و سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی هەسەدە لە باکوور و ڕۆژهڵاتی سووریا، بە هۆی گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ئەمدواییەی و نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی چالاکیی گرووپگەلی ملیشیا و لەوان داعشە.
Your Comment