ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: عەلیڕەزا کەبیری کارناسی پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر لەبارەی مۆدێلی هێرشی چەکدارانە بۆ سەر جەژنی مەزهەبی جووەکان(حەنووکا) لە کەنارئاوی باندای سیدنی ئوسترالیا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی لانیکەم 12 کەس، ڕایگەیاند: ئەگەر ئاوڕ لە شیمانەی دەستهەبوونی ئیسرائیل لەو هێرشە بدەینەوە، دەبێ بڕوانینە پێشینەی بەڵگە ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکانی ئەو ڕژیمە، چونکە ئیسرائیل یەکێکە لەو تاقمە کەمە ئەکتەرە نێودەوڵەتییەی کە لە کارنامەیدا نمونەیەکی زۆری ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و هەواڵگرانەی لە وڵاتێکی تردا هەیە و گەلێجاریش ئەو هەڵمەتانەی ئاشکرا و پشتڕاست کراونەتەوە. بۆ نمونە "ڕووداوی لاڤۆن" لە 1954 کە دەزگای ئەمنی ئیسرائیل لەپێناو تێکدانی پەیوەندییەکانی میسر و ڕۆژئاوا، لەو وڵاتەدا جووەکانی کردە ئامانجی بۆمبدانەریی خۆی و ئەم دۆسیە نیشانی دا کە ئیسرائیل بە بەهرەوەرگرتن لە ئۆپەراسیۆنی "ئاڵای درۆیین" بۆ لۆژیکی ئەمنیی تەنانەت گیانی جووەکانیش دەخاتە مەترسییەوە.
ڕاشیگەیاند: نمونە نوێیەکانی وەک تیرۆری مەحموود مەبحووح لە ساڵی 2010 لە دۆبی، نیشان دەدا کە مووساد بەبێ ڕەچاوکردنی هەستیارە سیاسی و ئەمنییەکان، توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆزی لە وڵاتانێکی هێمبن و ژێر چاودێریی توندی ئەمنیی هەیە. کەواتە لە گۆشەنیگای توانای ئۆپەراسیۆنی و پێشینەی مێژوویی، راپەڕاندنی سناریۆیەکی ئەمنیی کۆنتڕۆڵکراوە لە وڵاتێکی وەک ئۆسترالیا نەک نامومکینە و نەک لە دەرەوەی نمانە ئاکارییەکانی ئیسرائیل؛ بەتایبەت لە هەلومەرجێکدا کە ئیسرائیل بەرەوڕووی قەیرانێکی گەورە لە شەرعییەتی نێودەوڵەتیدایە.
کەبیری لەبارەی هەوڵی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی جۆرێک هەڵمەتی خۆمەزلوومنواندن بە هۆی بێزاری جیهانی لەو ڕژیمە، ڕوونی کردەوە: ئیسرائیل دەمێک ساڵە لە "ئاسایشی جووەکان لە جیهان" وەک ئامرازێکی سیاسی و میدیایی کەڵک وەردەگرێت و پاش هەر شەپۆلێکی بەربڵاوی ڕەخنەی جیهانی لەو ڕژیمە، بەشیوەیەکی مانامەند، میدیاکانی ئەو ڕژیمە تەرکیز دەخەنە سەر "دژەجوویی، ناهێمنی جووەکان و زەروورەتی پاڵپشتی لە ئیسرائیل" بۆ وێنە پاش شەڕی غەزە لە 2014 و بەرزبوونەوەی گوشارگەلی مافی مرۆڤی، ئیسرائیل و ناوەندە نزیکەکانی هەڵمەتێکی بەربڵاویان بۆ شوێنگۆڕکێ لە قوربانیبوونی فەلەستین بۆ جووەکان لە ژێر ناوی "بەرزبوونەوەی هێرشەکابن لە دژی جووەکان لە ئەورووپا" وەڕێخست.
کارناسی پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا جەختیشی کرد: ڕووداوی دەستدرێژی بۆ سەر ڕێوڕەسمێکی مەزهەبی جووەکان لە سیدنی لە چوارچێوەیەکی ئاوادا، ڕێک هەمان کاردای دەروونی و میدیایی واتە شۆکی سۆزدارانە، داڕشتنەوەی هاودڵی ڕای گشتی ڕۆژئاوایی و کەمکردنەوەی گوشارە سیاسییەکان بۆ سەر ئیسرائیلی هەیە. دیارە ئەم نمانەیە نەک بەهەڵکەوت، بەڵکوو بەشێک لە دوکتریەنی ناسراوەی شەڕی گێڕانەوەکان کە ئیسرائیل تێیدا بەئەزموونە. کەواتە خۆمەزلوومنواندن لەو ڕووداوەدا نەک گریمانەیەکی لاواز، بەڵکوو شرۆڤەیەکی پشتئەستوور بە نمانەیەکی کرداری پێشینەدارە.
ناوبراو لە درێژەدا باسی لە نمونەگەلێک کرد کە ئەمریکاش وێڕای ڕژیمی زایۆنی هەوڵی بەلارێدابردنی ڕای گشتیی داوە و وتی: بەڵگە فەرمییەکان لەبارەی ئەمریکا ئاشکرای دەکەن کە "ئۆپەراسیۆنی نۆرسوۆدز" لە دەیەی 1960 بۆ هێرشی ساختە لە دژی هاووڵاتیانی ئەمریکایی و خستنە ئەستۆی کووبا داڕێژرابوو؛ پلانێک کە ئەگەرچی جێبەجێ نەکرا و بەوەشەوە خود لوژیکی زاڵ بەسەر ئەو پلانەدا نیشاندەری لۆژیکی ئەمنیی ئەمریکایی هاوشێوەی زایۆنییەکانە. یان لە ڕووداوی شەهادەی درۆیینی و ساختەی "نیرە" لە ساڵی 1990 سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی کۆرپەکان لە کوەیت کە دواتر درۆبوونی ئاشکرا بوو، نیسان دەدا کە ئەمریکاش لە گێڕانەوەگەلی سۆزدارانە و درۆیین بۆ بەلارێدابردنی ڕای گشتی و پاساوهێناوە بۆ شەڕ کەڵکی وەرگرتووە.
کەبیری لە کۆتاییدا جەختی لەوەش کرد: بەگشتی کاتێک ئەو بەڵگە مێژوویی، لۆژیکی سیاسی، پێشینەی هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنی و پێویستی بەپەلەی ئیسرائیل بە گۆڕینی کەشی ڕای گشتی جیهانی لەپاڵ یەکتر دادەنێین، دەبینین کە دەستهەبوونی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە ڕووداوی سیدنی زۆر جێی باوەڕترە، بەتایبەت کاتێک دەبینین کە ئەو ڕووداوە لە گۆشەنیگای کاردای میدیایی و دەروونی، تەواو لەپێناو ستراتژیی خۆمەزلوومنواندن و داڕشتنەوەی پێگەی ئیسرائیل تاوتوێ کراوە.
Your Comment