گفتوگۆی ئەردۆغان و ترامپ لە سەر وەڵامی هاوبەش بە کوشتنی خاشقجی

سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا و ئەمریکا لە سەر وەڵامی هاوبەش بە عەرەبستان لە پێوەندی لە گەڵ کوشتنی جەماڵ خاشقجی گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترامپ هاوتا ئەمریکییەکەی، لە دیدارێکدا لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی یاد کردنەوەی سەدەمین ساڵڕۆژی کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی، لە پاریس ئەنجام درا لە سەر وەڵامی هاوبەش بە عەرەبستانی سعوودی بە کوشتنی جەماڵ خاشقجی، گفتوگۆیان کرد.

زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ لە پرسی کوشتنی جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤانە ڕەخنەگرەکەی عەرەبستان لە کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ تێدەپەڕێت و لە ئەو ماوەیەدا میدیاکانی تورکیا هەر ڕۆژ بە شێوەیەک ئەماژە دەکەنە سەر لایەنێکی نوێ لە ئەو پرسە.

لە هەمان پێوندیدا دوێنێ شەممە ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو کە ئەنقەرە گرتە دەنگییەکان کە پێوەندیدارە بە کوشتنی خاشقجییەوە داویەتە بەرپرسانی ئەڵمانیا، ئەمریکا و عەرەبستان.

News Code 22978

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =