به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شه‌ش به‌رپرسی پارتی کوردی هه‌ده‌په له مانیسا دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر یانه‌ی بهشیكتاش له ساڵی ۲۰۱۶ ده‌ستگیركران که دواتر دادگای مانیسا بڕیاری دا به ئازادکردنیان به‌ڵام داواکاری گشتی ڕه‌تی کرده‌وه و بڕیاری دا به زیندانی کردنیان.
عه‌بدولقادر مورگ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی سالیحلی و سدیق بولبول هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی ئاكهیسار و تاریق شاهین هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی گوولمارمارا و عه‌بدولحه‌مید كوزجان هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی ساریگول و موزه‌فه‌ر گه‌نج هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی ئالاشه‌هیر و رهحمهتولڵا یاپیل ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی یونوسهمره، له ۹ ئه‌م مانگه به مه‌رجی مانه‌وه‌یان له ژێر چاودێریدا ئازادكرابوون به‌ڵام دووباره ده‌ستگیر کرانه‌وه.
هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا دوێنێ شه‌و دووباره هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌کانی ئه‌و شه‌ش که‌سه و ده‌ستگیریانی کردووه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبونی و پروپاگانده بۆ په‌كه‌كه و گوازراونه‌ته‌وه زیندان.
شیاوی ئاماژه‌یه، نێزیک به ساڵ و نیوێکه هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا چالاکوانان و به‌رپرسانی پارته کوردییه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر ده‌که‌ن و به گوێره‌ی زانیارییه‌ک که ماڵپه‌ڕی خه‌ندان بڵاوی کردووه‌ته‌وه تا ئێستا هه‌شت هه‌زار و ۴۳۲ ئه‌ندامی هه‌ده‌په و ده‌به‌په ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستگیركراون.
ڕاشگه‌یێندراوه که ۲ هه‌زار و ۳۶۰ كه‌س له ده‌ستگیر کراون، هاوسه‌رۆكانی گشتی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاران و هاوسه‌رۆكی شار‌و ناوچه و شارۆچكه‌كانن.
Your Comment