بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکی بێ بنەمادا پاگەندەی کرد کە نەوتهەڵگرە ڤێنزۆئێلایە دەست بەسرداگیراوەکە لە ئاوەکانی ڤێنزۆئێلا نەوتی ئێرانی تێدا بوو.
ناوبراو وتی کە وەزارەتی دادی ئەمریکا بە دەرکردنی حوکمێکی دادوەری بۆ دەست بەسەرداگرتنی پاپۆڕێکی ڤێنزۆئێلایی قبووڵ کردووە.
وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی کە ترامپ لەگەڵ ئۆکراینی و ڕووسەکاندا لە پیوەندیدایە، بەڵام ناوبراو بێ هیوا بووە و خوازیاری کۆتایی شەڕە.
ناوبراو پاگەندەی کرد: پابەندین بە گەمارۆکان لە سەر ڤێنزۆئێلا و ئیزن نادەین نەوتهەڵگرەکانی ئەو وڵاتە بە فرۆشی نەوت، تیرۆریستمی هاوپەیوەند بە مادەی هۆشبەر دابینی دارایی بکەن.
وتەبێژی کۆشکی سپی پاگەندەی کرد کە نەوتهەڵگرە ڤێنزۆئێلاییە دەست بەسەردا گیراوەکە، نەوتی ئێرانی تێدا بووە.
News ID 57862
Your Comment