AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٤ ١٧:٣٨

پەیوەندی سناتۆرێکی ئەمریکی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانی

پەیوەندی سناتۆرێکی ئەمریکی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانی

سناتۆر کریس وان هالێن لە پەیوەندی تەلەفونەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی کوردی سووریا جەختی لە درێژەی پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا و هەوڵ بۆ وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سناتۆر کریس وان هالێن لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا وێڕای ئاماژە بە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، نووسی: لەو پەیوەندییەدا پرسەکانی ڕۆژی سووریا و لەوان دۆخی ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا و هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لێکدرایەوە.

ناوبراو لە لایەن خۆیەوە جەختی لە بەردەوامبوو‌نی پاڵپشتیی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا کرد و وتی: پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا بەقازانجی ئەمریکایە.

ئەو سناتۆرە ئەمریکاییە لە بەشێکی تر لە پەیامەکەی ئاماژەی بە هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی بۆ سەر کوردەکان کرد و وتیشی: ئەمریکا نابێ ڕێگە بە تورکیا بدات کە هێزە هاوپەیمانەکانی لە سووریادا بکاتە ئامانج و نابێ بێڵێت ئاگربڕی جێگربووە لە لایەن تورکیاوە پێشێل بکرێت، بۆ ئەوەی سەقامگیری لە کوردستانی سووریا مسۆگەر بێت.

News ID 53128

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha