بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت باخچەلی چەند هەفتە پێش ئێستا و لە کارێکی سەرسووڕهێنەردا لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئەندامانی دەم پارتی دەستی دا و دواتر داوای ئازادی ئۆجالان و هاتنی بۆ پەرلەمانی تورکیای کرد کە گوایە دەبێت ڕاینگەیێنێت کە ئەوە کۆتایی دەهێنن بە چالاکییەکانی پەکەکە. هەر وەک دیارە ئەو کارەی باخچەلی ئامانجی لەپشتەوەیە و بە بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەردۆغان نەکراوە. هاوکات، شرۆڤەکاران هەوڵیان داوە تا هزری پشت " یاریی ئەردۆغان لەگەڵ کوردستان" هەر ئەو جۆرە کە دیپلۆماتێکی پێشوو ئەو جۆرە وەسفی کرد، تێبگەن.
شرۆڤەکاران پێیان وایە کە ئەو کارەی باخچەلی لە سەرەتا لە بەرژەوەندی ئەردۆغان کراوە. لە ئێستادا سەرۆک کۆماری تورکیا بەدوای ڕێگاگەلێک بۆ گۆڕینی دەستوورە تا بتوانێت دیسانەوە ببێتە بەربژێری سەرۆک کۆماری 2028. اوبراو چەند ڕۆژ پێش پرسی کوردەکانی گرێ دایە ئەو بابەتەوە و وتی هیوادارین بتوانن بازنەی یەکدەنگییەکان سەبارەت بە دەستووری نوێ گەورەتر بکەینەوە.
هاوپەیمانی دەسەڵاتدار لەوانەیە بیەوێت بۆ وەرگرتنی ژمارەی دەنگی پێویست لە پەرلەمانی تورکیا، پاڵپشتی دەم پارتی وەربگرێت.
چاکسازی دەستووری ئیزنی پێکهێنانی حکومەت تەنانەت بە وەرگرتنی کەمتر لە سەدا 50 ی دەنگەکان دەدات. باخچەلی لە ئەو بابەتە سوود دەبات. بەم حاڵەوە لەوانەیە ئەو شێوەی شی کردنەوە بۆ شرۆڤەی ئاوەها گۆڕینێکی لەناکاو بەس نەبێت. لە تورکیا نیگەرانی سەبارەت بە لێکەوتەکانی پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا خەریکە زیاد دەکات. تورکیا نیگەرانە لە ئەو ناوەدا هێزی کوردەکان زیاد ببێتەوە.
هەندێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە بەردەنگی سەرەکی ئەو کردنەوە، زیاتر کوردەکانی سوویان چونکوو ئەنقەرە هەر کارێک کە بتوانێت ئەنجامی دەدات تا ڕێگری بکات لە پەسەند کرانی سیستەمی فیدراڵی لە ئەو وڵاتە. لەلایەکی تریشەوە هیچ کەناڵێکی پێوەندی لەگەڵ حکومەتی بەشار ئەسەد نییە. پێش بینی نەکراوبوونی حکومەتی ترامپیش هەموو بژاردەکانی ئەردۆغانیش پێچراوتر دەکاتەوە. جودا لە هۆاکرەکانی ئاشتی لەگەڵ کوردەکان، ئەو بابەتە ئەبێ ببێتە ئامانجی سەرەکی ئەو ڕەوتە.
Your Comment