بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس لە وەڵام بە یوسف ڕەجی وەزیری دەرەوەی لوبنان وتی: ئێمەش خوازیاری وەرزێکی نوێ لە پێوەندی دوولایەنەین و لە بانگهێشتەکەی بەڕێز یوسف ڕەجی دەسخۆشی دەکەین.
ناوبراو زیادی کرد: لە هەمان کاتدا بڕیاری ناوبراو بۆ بۆ پێشوازی نەکردن لە بانگهێشتی بەرانبەری ئێران لە وەڵام بە میواندارێتی گەرمی ناوبراو لەسەفەری رابردووی ئەمن بۆ لوبنانی جێگای سەرسووڕمان وەسف کرد.
عێراقچی درێژەی دا: ڕوونە کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانێک کە پێوەندی برادەرانە و پێوەندی تەواوی دیپلۆماتیکیان هەیە، بۆ دیدار پێویستی بە شوێنێکی بێ لایەن نیە.
هەروەها زیادی کرد: بە پێی داگیرکاری ئیسرائیل لە لوبنان و پێشێل کاری ئاشکرای ئاگربڕ، بەتواوەتی تێدەگەم کە بۆچی هاوتا لوبنانیەکەم ئامادەی سوفەر بۆ تاران نییە. بۆیە بە ناخی دڵەوە بانگهێشتی ناوبراو بۆ سەفەرم بۆ لوبنان قبووڵ دەکەم.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە هاوتا لوبنانیەکەی وتی کە ئێمەش خوازیاری وەرزێکی نوێ لە پێوەندی دوولایەنەین.
News ID 57861
Your Comment