دەوڵەت باخچەلی
-
باخچەلی: هێرش بۆ سەر ئێران ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گڕ دەدات
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا هۆشداریی دا کە هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەتوانێت هاوسەنگی ناوچەکە تێکبدات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو قۆناغێکی شەڕی سەرتاسەری پاڵ بنێت.
-
باخچەلی زانیارییەک ئاشکرا دەکات: پێش مادۆرۆ کێ ئەو چارەنووسە چاوڕێ دەکرد؟
دەوڵەت باخچەلی دەڵێت ئەوەی ئەمەریکا بە ڤەنزوێلا و مادۆرۆی دەکات ناڕەوایە و ئاشنایە بۆ تورکیا، چونکە 10 ساڵ پێش ئێستا ویستیان هەمان شت بەسەر ئەرۆغان بهێنن.
-
ئایا ئۆجەلان دەتوانێ مێژوو بە ئاڕاستەیەکی تردا ببات؟
ڕێکخراوی ستیمسۆن لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە پڕۆسەی یەکساڵەی ئاشتەوایی پەکەکە و تورکیا، نووسی: ڕەنگە ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرکردەیی زیندانیی پەکەکە، هەم وەک کەسێک کە ئەو ڕێکخراوەی بنیات نا و هەمیش لەپێناو چارەسەریی کێشەی کورد هەڵدەوەشێنێتەوە، لە مێژووی ڕۆژهەڵاتیناویندا تۆمار بکرێت.
-
لە ئیمرالیەوە هەتا پەرلەمان؛ گەڕانەوەی ئۆجالان بۆ هاوکێشەی سیاسەتی تورکیا
گۆڕینی لەناکاوی گوفتمانی ئەنقەرە سەبارەت بە عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە، هاوکێشە سیاسیەکانی تورکیای تووشی گۆڕان کردووە و ڕێگایەکی نوێی بۆ کۆتایی هێنان بە یەکێک لە کۆنترین قەیرانەکانی ئەو وڵاتە کردووەتەوە.
-
پاشهاتەکانی سەفەری بارزانی بۆ تورکیا و پێگەی داهاتووی پارتی
سەفەری مەسعوود بارزانی بۆ شەڕناخی تورکیا، سەرەڕای دەرخستنی کەلێنی قووڵی ڕەوتی گفتوگۆکانی ئاشتی لە نێوان ئەنقەرە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نیشانی دا کە پێگەی پارتی لە سیاسەتی کوردی تورکیادا دابەزیوە.
-
هێزەکانی مەسعوود بارزانی، تورکەکان تووڕە دەکات
تورکیا بە ڕەخنەی توند لە بوونی هێزە چەکدارەکانی هاوڕێی مەسعوود بارزانی لە سەفەری ئەم دواییەیدا بۆ شاری جزیرە، داوای شی کردنەوەی لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد. ڕۆیتێرز هۆشداریی دا کە ئەو هەوڵە دەتوانێت پێوەندی لەرزۆکی ئەنقەرە و هەولێر بخاتە ژێر کاریگەریەوە.
-
کاردانەوەی توندی تورکیا بە ڕاگەیێندراوی بارزانی لەبارەی باخچەلی
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی کاردانەوەی نیشان دا بە ڕاگەیێندراوی ڕۆژی سێشەممەی مەڵبەندی بارزانی لەبارەی دەوڵەت باخچەلی، پارتیی بە سووکایەتیكردن بە سەرۆکی مەهەپە تۆمەتبار کرد.
-
ئۆجەلان کۆڵەکەی پڕۆسەی ئاشتیی کورد و تورکیا
مۆدێرن دیپلۆماسی لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای نرخاندنی کەسایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕۆڵی سەرەکیی ئەو بۆ کۆتاییهێنان بە چوار دەیە شەڕی چەکدارانە لە تورکیا، نووسی: دیداری ئەمدواییەی سێ یاسادانەری تورکیا لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمرالی، بووە مایەی دڵخۆشی بۆ هیوامەندی بە ئاشتی لە ناوچەدا.
-
ڕەوایی دانی تورکیا بە ئۆجالان بە هیوای کۆنترۆڵی کوردی سووریا
عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە، ئێستا بووەتە یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی سیاسەتی تورکیا؛ پێگەیەک کە ئەو هەلەی پێدەدات کە لەسەر داهاتووی تورکیا و سووریا کاریگەری دابنێت و ئەو گۆڕانکاریە یەکێک لە بەرچاوترین گۆڕانەکانی مێژووی سەردەمی تورکیایە.
-
دەوڵەت باخچەلی: ڕێگەم بدەن لەگەڵ ئۆجەلان دیدار بکەم
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی مەهەپە لە وتارێکدا ڕایگەیاند، چیتر هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواخستنی سەردانی شاندێکی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی بۆ ئیمرالی، هەروەها ئامادەیە لەگەڵ ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی کۆببێتەوە و قسە بکات.
-
باخچەلی باس لە ئازادی دەمیرتاش دەکات
دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری پارتی جووڵەی نەتەوەیی، سەبارەت بە سزای کۆتایی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش، وتی: ئازادی ناوبراو لە قازانجی تورکیا دەبێت.
-
هەڵبژاردنێک بۆ پێکەوەژیان یان چەند پارچەکردنی کەرکووک
ڕۆژنامەی ئامارجی لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق لە پارێزگای فرە ئیتنیکیی کەرکوک و دەنووسێ: ئەو هەڵبژاردنانە تاقیکارییەکە بۆ هەڵسەنگاندنی توانای کەرکوک و عێراق لە ئیدارەکردنی ناکۆکی ئیتنیکی، دابەشکردنی دەسەڵات و بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانی ئەکتەرانی دەرەوەیی.
-
کێ مۆڵەتی کشانەوە بۆ هەرێمی کوردستانی بە پەکەکە داوە؟
نیوعەرەب لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە ڕەوتی کشانەوەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) بەرەو خاکی هەرێمی کوردستان و دەپرسێت، ئایا دەوڵەتی فیدراڵی عێراق یان هەرێمی کوردستان ڕازی بەو کارە بوون، یان تەنیا لەڕووی ناچاری بووە؟
-
هەسەدە خەریکە نوقمی گەمەی تورکیا دەبێت
ئەنیستیتۆی ئاشتی کورد لە واشنتۆن لە ڕاپۆرتێکی شرۆڤەییدا نووسی: هەسەدە کەوتۆتە گەمەی دژوازی سیاسەتی تورکیا هەمبەر بە پڕۆسەی ئاشتی؛ لە لایەکەوە باس لە برایەتی و یەکڕیزی دەکرێ و لە لایەکی ترەوە، ئاشتی کراوەتە ئامرازێک بۆ کۆنتڕۆڵی کورد.
-
باخچەلی: دەبێ هەموومان شوێن قسەی ئۆجەلان بکەوین
سەرۆکی مەهەپە بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی ڕەوتی ئاشتی ئەخلاقییە و سیاسەت دەبێ بەپێی لێکگەیشتن بێت، جەختی کرد: تاقە پێوەری ڕەوتی نوێی ئاشتی "ڕاگەیێندراوی 27ی فێڤرییە"ی ئۆجەلانە و لێدوانەکانی تر لە حاندیدا وەبەرچاو نایەن.
-
باخچەلی: ئۆجەلان کوردی سووریه هان بدا بۆ چەکدانان
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا داوای لە ئۆجەلان کرد کە بە ناردنی پەیامێکی ڕاستەوخۆ، هێزەکانی کوردی سووریا ڕازی بە چەکدانان بکات.
-
بۆچی تێکەڵ بوونی هەسەدە لەگەڵ هێزی جۆلانی هاوکاتی چەکدانانی پەکەکە بوو؟
نەیشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە دوامۆڵەتی دیاریکراو بۆ ئاوێتەبوونی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا و چەکدانانی پەکەکە تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی و دەپرسێت، ئایا هاوکاتی ئەو دوامۆڵەتانە، بڕیارێکیان لەپشتە یان بەهەڵکەوتن؟
-
پیلانی تورکیا بۆ گوشارخستنە سەر کوردەکانی سووریا
گوڤاری نەیشنەڵ کانتێکس لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە بێوەفابوونی کوردەکانی سووریا بە ئۆجەلان، نووسی: سەرۆکی مەهەپە دەیەوێ کوردی سووریا بخاتە سەر دووڕێیانی فەرمانبردن لە ئۆجەلان بۆ چەکدانان و تۆمەتبارکردنیان بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل.
-
ئۆجەلان: کوردستانی سووریا هێڵی سووری منە
ئەندامێکی وەفدی ئیمرالی لە زمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە وتی کە سەرۆکی پێشووی پەکەکە لە دوادیداریدا سووریا و کوردستانی سووریای بە "هێڵی سووری خۆی" زانیوە و جەختی لە گرینگیی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەیە کردووە.
-
دەوڵەت باخچەلی: ئەگەر کورد لەگەڵ دیمەشق ڕێکنەکەوێت، ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەنقەرە و سووریا یەکلاییە
دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری پارتی جووڵەی نەتەوەیی تورکیا بە هۆشداریی بە هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند کە لەگەڵ دیمەشق ڕێکنەکەون، ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا و دیمەشق یەکلایی دەبێت.
-
ئاشتەوایی بێ چارەسەریی پرسی کورد نامومکینە
ئەحمەد ئۆزەر شارەوانی ئەسنیۆرتی ئەستەنبۆڵ و مامۆستای زانکۆ، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی، خوازیاری هەنگاوی پراتیگی بوو و ڕایگەیاند: ئاشتەوایی تەنیا بە چارەسەریی پرسی کورد و دیمەکراتیزەبوونی تورکیا مومکینە
-
دەوڵەتی باخچەلی یەپەگەی بە سەرپێچی لە ئۆجەلان تۆمەتبار کرد
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا(MHP)، خۆبواردنی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا(YPG) لە پڕۆسەی "تورکیای بەری لە تیرۆزریزم"ی بە "هەوڵێکی بێشەرمانە بۆ تێکدانی بواری ئاشتی" زانی و خوازیاری پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنی 10ی مارچ بوو.
-
دیداری سەرۆکی میت و باخچەلی لەبارەی چەکدانانی پەکەکە
ئیبراهیم کالین لە دیداری لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەبارەت بە وردەکارییەکانی ڕەوتی "تورکیای بێ تیرۆریزم" و قۆناغەکانی چەکدانانی پەکەکە گفتوگۆیان کرد.
-
باخچەلی: بانگەوازی ئۆجەلان هەسەدەیش دەگرێتەوە
باخچەلی دەڵێت: بانگەوازی ئۆجەلان بۆ دانانی چهك هەسەدەش دەگرێتەوە و داوایان لێدهكات نهكهونه "داوی زایۆنیستەکانەوە".
-
هاوسەرۆکی دەمپارتی: ڕیگەی سێهەمی ئاشتی و دادپەروەری هەڵدەبژێرین
تونجەر بەکرهان، جەختی لە زەروورەتی پێکهاتنی کۆمارێکی دیموکراتیک بەپێوەری هاووڵاتێتیی یەکسان کرد، و وتی: ئێمە نە دەچینە ژێر باری دەسەڵاتەکانی پێشوو و بە ناوەندگەرێتی قبووڵ دەکەین. ئێمە ڕێگەی سێهەم کە ڕێگەی ئاشتی، دادپەروەری و کۆمەڵگای زۆرینەیە هەڵدەبژێرین.
-
ڕۆژنامەنووسی تورک:ئەم یاریە لە قازانجی ئۆجەلان دەبێت
جان دوندار، ڕۆژنامەنووسی ناسراوەی تورک سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕۆڵی سەرۆکی پێشووی پەکەکە لەو پڕۆسەدا، وتی: ئۆجەلان یارییەکەی بە قازانجی خۆی وەرچەرخاند.
-
کاردانەوەی دەوڵەت باخچەلی بە کۆنفڕانسی یەکگرتوویی کورد لە سووریا
سەرۆکی مەهەپە وێڕای کاردانەوەی بە بەڕیوەچوونی کۆنفڕانسی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی سووریا، داوای لە پەکەکە کرد کە بێ هیچ پێشمەرجێک، خێرا چەک دانێت و کۆنگرەی هەڵوەشانەوەی بەڕیوە ببات.
-
باخچەلی: کاتی ئەوەیە پەکەکە چەک بنێژێت
ڕێبەری پارتی جووڵەی نەتەوەیی تورکیا لە پەیامێکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی پەکەکە و ڕادەست کردنی چەکەکانیانی کرد.
-
قەیرانی سیاسی تورکیا، زەنگی مەترسییە بۆ دانوستانی ئاشتی
قەیرانە سیاسییەکانی تورکیا و لەوان دەستگیریی ئیمام ئۆغڵو و بایکۆتی ئۆپۆزیسیۆن، پێدەچی ببێتە ئاستەنگ و مەترسییەک لە بەردەم سەرکەوتنەکانی دانوستانی ئاشتی لەگەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتە.
-
داهاتووی تورکیای پاش هەڵوەشانەوەی پەکەکە
ئەلمانیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە پەیامی ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە دوای چوار دەیە و چەندین پرسیار لەبارەی داهاتووی سیاسەتەکانی تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتە، سووریا و ناوچە.