بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز و گۆڤاری ئەلمانیتۆری ئەمریکا، پەلە پەلی ئەردۆغان بۆ پیرۆزباییوتن بە ترامپ و بانگهێشتی ئەو بۆ سەفەر بە تورکیایان بە پەلەپەلی ئەردۆغان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی کوردانی سووریا زانی، چونکە بە گوێرەی ئەو میدیایانە ترامپ بەپێچەوانەی بایدن لەگەڵ ئەردۆغان دۆستە و پێشینەی هاوکاریی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ لاوازکردنی کوردانی سووریا هەیە.
لەمناوە ڕۆیتێرز جەختی لەوە کرد کە ئەردۆغان دەیەوێ ترامپ بۆ کشاندنەوەی خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و ڕەخساندنی هەلی سێهەمین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕاستەوخۆی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا هان بدات.
هەروەها میدل ئیست مانیتۆر و بریت بارت لە وتارگەلێکدا ئاوڕیان لە کاریگەریی سەرکەوتنی ترامپ لە سەر بارودۆخی تورکیا دایەوە و لە پەلەی ئەردۆغان بۆ ڕازیکردنی ترامپ بە دووریگرتن لە کوردانی سووریا و کۆتاییهێنان بە پاڵشتی سەربازی لەوان هەواڵیان دا.
لە لایەکی ترەوە ڕابێرت کێنێدی جۆنیۆر، برازای جان ئێف کێنێدیی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، دوو ڕۆژ لەوە پێش لە لێدوانێک بۆ تاکێرسۆن، وتی کە ترامپ لە وەڵامی هوشداری ژینڕاڵە نزیکەکەکانی هەمبەر بە کەوتنە مەترسیی گیانی سەربازانی ئەمریکی لە ئەگەری هێرشی تورکیا، جەختی لە کشانەوەی خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا کردووە.
Your Comment