AP ١٤٠٣ گوڵان ٥ ٢١:٢٨

لە دێرسیم و شڕناخ؛

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە

هێزەکانی پۆلیسی دژەتیرۆر هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە دێرسیم و شەرناخ و ژمارەیەکیان بە تۆمەتی چالاکی تیرۆریستی دەستگیر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هێرشی هێزەکانی پۆلیسی لقی دژە تیرۆری تورکیا بۆ سەر ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتی لە دێرسیم، لانیکەم ٥ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و یارمەتیدانی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میزۆپۆتامیا، دوای لێپرسینەوە لەو کەسانە، سێ کەسیان بە مەرجی چاودێری دادوەر ئازادکراون، هەروەها ئەو دوو ژنە دەستگیرکراوەش بە فەرمانی دادگا زیندانی کراون.

هەروەها دوابەدوای هێرشی هێزەکانی پۆلیس بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد لە گوندی "چەمێ شاموو" کەسێک سەر بە شەڕناخ بە تۆمەتی "بانگەشە بۆ پەکەکە دەستبەسەر کرا.

News ID 49937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha