AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٣ ١٩:٣٧

بلومبێرگ هەواڵی دا؛

ئەگەری هێرشی سەربازی بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە عێراق و سووریا

ئەگەری هێرشی سەربازی بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە عێراق و سووریا

هەواڵدەریی بلومبێرگ بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی سەرۆک کۆمار و وەزیری بەرگری تورکیا، لە ئەگەری هێرشی سەربازی بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا لە مانگەکانی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردۆغان و یاشار گولەر وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە، لە ڕۆژانی دواییدا لەسەر پێداویستی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی چڕتر و بەربڵاوتر بۆ سەر هێزەکانی پەکەکە لە خاکی هەرێم و کوردی سووریا جەختیان کرد.

یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ دروست کردنی کۆریدۆری ئەمیەتی بە قووڵایی 30 تا 40 کیۆەمتر لە سنووری عێڕاق و سووریا هەواڵی داوە.

بە پێ ڕاپۆرتی ئەو هەواڵدەرییە، تورکیا ئێشتا زیاتر لە 100 بنکەی سەربازیی لە ئەو ناوچە هەیە و قسەکانی ئەم دواییەی ئەو بەرپرسانە دەتوانێت بە واتای دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی زەوینی نوێ لە مانگەکانی داهاتوو بێت.

News ID 49460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha