بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وێڕای سەرەخۆشی وتن بە ئەردۆغان بە بۆنەی گیان لە دەستدانی چەند هەزار هاووڵاتی تورکیا لە بوومەلەرزە، وتی: ئێران ئامادەیە بەپەلە پێداویستی لایەنی تورکیایی دابین بکات.
رەئیسی جەختی کرد: ئێران و تورکیا جگە لە دراوسێتی ، دۆست و برادەرن و گەل و دەوڵەتی ئێران لەم کاتە سەختانەدا ، لە پاڵ گەل و دەوڵەتی تورکیا دەوەستێت.
بۆچوونی ئێوە