AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٥ ١٠:١٩

سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ ڕێبەرانی ئۆپۆزیسیۆن:

لەسەر بەربژێری هاوبەش ڕێکبکەون ئەگینا هەمووتان دەکەونە زیندانەوە

لەسەر بەربژێری هاوبەش ڕێکبکەون ئەگینا هەمووتان دەکەونە زیندانەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش داوای هەڵبژاردنی بەربژێرێکی هاوبەش لەلایەن پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان و هەدەپەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە هۆشداریی بە ڕێبەرانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان و هەدەپە داوای کرد تا بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش یەک بگرن، ئەگینا چارەنووسی هەموویان سەرکوت و کەوتنە زیندان دەبێت.

دەمیرتاش بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تویتەر نووسی: سێ ساڵە کە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیدی مۆکراسی هەوڵ دەدەین بەڵام هەر کەسێک لەوانە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان هیچ هەوڵێکیان نەداوە.

گەل بە هەژاری و سەرەڕۆییان هاوپیەمانی دیمۆکراسیان پێک هێناوە.

ناوبراو بە هۆشداریی بە بەرپرسانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان لەوانە هەدەپە نووسی: ئێشتا تەنیا 4 مانگ کاتمان هەیە. هەر کات دەوترێت بەربژێری هاوبەش هەمووان هەوڵ دەدەن کە بەربژێری هاوبەش نەناسێندرێت. لۆژیکی ئێوە چی لێ هاتووە؟

بەردەنگی من ڕێبەرانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانە، بەناچار هەموومان دەوری یەک کۆ دەبینەوە. یان لە دەرەوە یان لە ئێرە.

News ID 44869

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha