هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا
-
لە میتنیگی هەڵبژاردندا؛
ئەردۆغان: تەنیا بەرنامەی دژبەرانمان، دەستخستنی بەرژەوەندی سیاسی و تاڵان کردنی وڵاتە
هاوکات لەگەڵ دەسپێکی فەرمی ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت هاوپەیمانی دژبەرانی ئەو هیچ بەرنامەیەک جگە لە دەستخستنی بەرژەوەندی سیاسی، دابەش کردنی پۆستەکان و تاڵان کردنی وڵاتیان نییە.
-
کارناسانی بواری سیاسەتی ناوچەکە بۆ مێهر:
یاری شەترەنجی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەچێتە قۆناغی دووەم/ ئەردۆغان دەتوانێ هەموان شۆک بکات
تورکیا و ئەردۆغان هەمیشە ئەو بەستێنەیان هەیە کە شرۆڤەکاران شۆک بکەن و هەمیشە ناتوانرێت بە دڵنیایی و یەکلایی بوترێت کە لە تورکیا خەریکە چ ڕووداوێک ڕوو دەدات.
-
مامۆستای زانکۆی چارلز ستۆرت شرۆڤەی کرد:
ئەگەری داڕمانی دەنگەکانی ئەردۆغان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا
دکتۆر مهمت ئوزالپ، مامۆستای زانکۆی چارلز ستۆرت پێی وایە ڕەخنەکان لە شێوەی یارمەتی گەیاندن لەلایەن حکومەتی ئەردۆغانەوە لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان کە زیاتر کوردنشینن، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی داڕمانی ژمارەی دەنگەکانی ئەردۆغان لە ئەو ناوچەگەلە.
-
مێهر لێکی دایەوە؛
بوومەلەرزەی تورکیا و یاری سیاسی/داهاتووی هەڵبژاردنەکانی 2023 چ دەبێت؟
قووڵایی کارەساتی بوومەلەرزەکەی تورکیا بەربڵاوە و لە بەرانبەریدا کاردانەوەی سیاسەتوانانی تورک بۆ ڕووخانی یەکتر هەر درێژەی هەیە و ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان بووەتە بەستێنی ئاڵۆزییە سیاسییەکانی نێوان پارتی دەسەلاتدار و ئۆپۆزیسیۆن.
-
یوسف قاراداش ڕۆژنامەوانی کورد:
دیداری ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی هۆدا پار بۆ وەرگرتنی دەنگی کوردەکانە
یوسف قاراداش ڕۆژنامەڤانی کورد، لە یادداشتێکدا بانگهێشتی ئەردۆغان لە سەرۆکی هۆدا پار بۆ ئەندامێتی لە هاوپەیمانی کۆماری نیشانەیەک لە دانوستانی گەنیوی سیاسی لە پشت پەردەی سیاسەتی تورکیا بۆ کۆ کردنەوەی دەنگی کوردەکانە.
-
مێدحەت سنجر:
بەربژێری ئێمە دەتوانێت نوێنەری سەرجەم کەمینەکانی تورکیا بێت
مێدحەت سنجر هاوسەرۆکی هەدەپە، بەربژێری داهاتووی هاوپەیمانی کار و ئازادیی نوێنەری سەرجەم کەمینەکان و خەڵکی هەژار وەسف کرد.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ ڕێبەرانی ئۆپۆزیسیۆن:
لەسەر بەربژێری هاوبەش ڕێکبکەون ئەگینا هەمووتان دەکەونە زیندانەوە
سەلاحەدین دەمیرتاش داوای هەڵبژاردنی بەربژێرێکی هاوبەش لەلایەن پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان و هەدەپەی کرد.