ڕووسیا گلۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکردووە هێرش بکاتە سەر کورد

یەکێک لە ئەندامانی باڵای پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا، ڕووسیای بە نیشاندانی گڵۆپی سەوز بە تورکیا بۆ هێرش بە کوردەکانی سووریا تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد خوجە لە ئەندامانی باڵای پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت وتی: وادیارە ڕووسیا ئیزنی داوەتە تورکیا هێرشی تۆپخانەیی و درۆن لە دژی کوردەکانی سووریا ئەنجام بدات.

ناوبراو جەختی کرد: چڕ بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا نیشانەی قبووڵ کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا لەلایەن پووتینە.

ناوبراو هەروەها حکومەتی ناوەندی سووریای بە ڕێککەوتنی نهێنی لەگەڵ تورکیا بۆ خەساردان لە کوردەکان و ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا تاوانبار کرد.

ئەحمەد خوجە ڕاشیگەیاند کە ئیدارەی خۆسەر ئەوەندە دەسەڵاتێکی بەهێزی پێک هێناوە کە حکومەتی ناوەندی توانی لەناوبردنیی نییە.

News Code 43213

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha